پارتی مه‌ڵبه‌ندی يه‌كگرتووی ئيسلامی له زاخۆ سوتاند
Friday, 02/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنيری سێمێلدوای ئه‌وه‌ی خه‌لكی قه‌زای زاخۆ خۆپيشاندان و ناره‌زايان دژ به شوينی مه‌ساج و مه‌يفرۆشه‌كان كرد، له كاتژمێر ده و نيوی ئه‌م شه‌و پاراستن مه‌ڵبه‌ندی يه‌كگرتووی ئيسلامی له زاخۆ سوتاندووه، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌بو زيرۆ به‌رپرسی لقی زاخۆ به وه‌كاله‌ت و به هه‌مان شێوه خه‌ڵكی قه‌زای سێمێڵی نزيك شاری دهۆك ئه‌وانيش به هوتاف كيشان و ئه‌ڵڵاو ئه‌كبه‌ر به‌ردبارانكردنی دوكانی مه‌يفرۆشه‌كان ده‌ستيان به خۆپيشاندان كردووه، زياتر له ٦ دوكان و سه‌ياره‌يان سوتاند، تا نووسينی ئه‌م هه‌واله هيزه ئه‌منيه‌كان و سه‌ربازيه‌كانی پارتی وەکو سەیرکەر تەماشایان کردووە و نەیانویستووە كۆنترۆلی ئه‌و خۆپيشاندانانه بكەن ، هەروەکو سیانریۆیەک هێزيكی زۆری زيره‌ڤانی و ليوای تايبه‌تی له سنوری به‌حركه‌و سۆرانه‌وه ره‌وانه‌ی سنوری پاريزگای دهۆك و به‌تايبه‌تی قه‌زای سمێڵ کراوە، له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له پاراستنه‌وه برياره سبه‌ينێ مه‌سرۆر بارزانی سه‌ردانی ئه‌و سنوره بكات بۆ دانانی نه‌خشه و پيلان بۆ ده‌ستگيركردن و راوه‌دونان و دۆزينه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت ئه‌و خۆپيشاندانه‌دابوونه!
له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه پاراستن دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ری وه‌ك سه‌رپه‌رشتياری ژووری عه‌مه‌لياتی بادينان ده‌ستنيشان كردووه بۆ ليكۆلينه‌وه له ئه‌ندامانی لايه‌نه ئيسلاميه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه كه پارتی ئه‌و زانياريانه‌ی هه‌بووه كه هه‌نديك له ئه‌ندامان و لايه‌نگرانی يه‌كيتی و گۆران رۆليان هه‌بووه و تا ئه‌وه‌ی ئيعازيان بۆ هاتووه كه ده‌ست پاريزی نه‌كه‌ن.
به پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك پيده‌چيت مه‌ڵبەندی يه‌كگرتوو له دهۆك و شوينه‌كانی ژير ده‌سته‌لاتی پارتی ئه‌وانيش بسوتێنرين و پارتی هيزيكی زۆريشی گه‌يانده ياندۆته ئه‌و شويانه‌ی كه يه‌كگرتوو تيا بالاده‌سته؟!
بەشێک لە رووداوەکە بە ڤیدیۆ ببینن:
***************************************
******************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست