قائیمقامی شه‌قڵاوه له ترساندا خه‌و به کوردستانپۆسته‌وه ده‌بینێت
Wednesday, 27/01/2010, 12:00
قائیمقامی شه‌قڵاوه به نووسراوێکی فه‌رمی داوای له هه‌موو داموده‌زگاکانی سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه کردووه، که هیچ زانیارییه‌ک نه‌ده‌ن به شه‌قڵاوه پۆست به بیانووی ئه‌وه‌ی سایتی ناوبراو هه‌مان ستایلی کوردستانپۆسته. (بۆ بینینی نووسراوه‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/images/shaqlawwwkp.jpg . لیڕه‌دا ده‌مانه‌ویت چه‌ند خاڵێک بۆ قائیمقام و هه‌موو پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بخه‌ینه‌ڕوو:
1- سایتی شه‌قڵاوه، که ئه‌گه‌ر به هه‌مان ستایلی کوردستانپۆست به چه‌کوش ده‌دا به‌سه‌ر سه‌ری قائیمقام و پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، مایه‌ی دڵخۆشییه و ده‌ستخۆشیشی لێده‌که‌ین.
2- سایتی شه‌قڵاوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئۆرگانی به کوردستانپۆست نییه، به‌ڵکو دیاره ئه‌وه موعاناته‌کان خه‌ڵکییه وا ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات هه‌مان بیروبۆچوونیان هه‌بێت. ئاخر کوردستانپۆست هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له خه‌لکی کوردستان باڵاتر نابینێت.
3- ئه‌م نووسراوه باشترین به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه ده‌دا که کوردستانپۆست کاریگه‌ری ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر بزاوندنی شه‌قامی کوردی هه‌یه، وای له‌ده‌سه‌ڵات کردووه که ئیدی نه‌توانن کاریگه‌رییه‌که بشارنه‌وه .
4- له نێو مه‌کته‌بی تاڵه‌بانی به کوردستانپۆست راگه‌یه‌ندرا، که ده‌یه‌ها کۆپی وتار و ریپۆرتاژ و هه‌واڵه‌کانی کوردستانپۆست له نێو چه‌کمه‌جه‌ی سه‌رۆک کۆماردایه ، رۆژانه بۆی (پرینت) ده‌که‌ن و بۆی ده‌به‌ن. کۆسره‌تیش به هه‌مان شێوه ، له ماڵه‌که‌یدا له گرده‌که‌ی ماڵی موحافیز له ژووری زۆر تایبه‌تیدا ده‌یه‌ها له‌و نووسینانه ده‌بینرێت.
5- ئێستا خاڵۆزاکه‌ی (خوارزه)که‌ی " قائیمقامی شه‌قڵاوه" ، ده‌یه‌وێت به درۆ هه‌ڵبه‌ستن و تۆمه‌تبارکردن ئه‌و ئازادییه که‌مه‌ی که هه‌یه قۆرخ بکات ، هه‌رچی کردی له شه‌ڕواڵپیسی و ده‌ستپیسی و زمانپیسی بشاردرێته‌وه و که‌س باسی نه‌کات و ئاشکراکردنیشیشی بکا به تاوان و بیخاته ئه‌ستۆی سه‌کۆیه‌کی ئازادی وه‌کو شه‌قڵاوه‌پۆست یا کوردستانپۆست. بۆیه ئه‌م نووسراوه‌ی که گشتگیکردووه بۆ دامودهزگایهکان جگه له ریسوابوونی خۆی هیچی دیکه نابێت.
6- برای هێژامان ئه‌زمڕ ، له نووسینێکیدا باسی له تۆمه‌تی ده‌سه‌ڵات کردبوو که گوایه کوردستانپۆست جنێو ده‌دا کلینکی ئه‌و لینکه بکه
(
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=516f78b8)،
ده‌مانه‌وێت لێره‌دا شتێک بۆ ئه‌و نووسینه به‌پێزه زیاد بکه‌ین و ده‌ڵێین: لۆژیکی زۆرینه هاوار و ئێشوئازار و ناڵه و تووڕه‌یی که‌سانی بنده‌ست به جنێو هه‌ژمار ناکات . که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو تاوانێک بکات ره‌وابێت، که‌چی بنده‌ستێک بۆی نه‌بێت هاوار بکات. کۆی هه‌موو هاواره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز زۆرتر نییه، یان هه‌رهیچ نییه له چاو دزینی پاروویه‌کی مناڵێکی هه‌ژار، که ده‌سه‌ڵات رۆژانه به ملیۆنه‌های ده‌دزێت. هاواری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له چرکه‌یه‌کدا هه‌رگیز زۆرتر نییه له تاوانی به‌زۆر ئه‌تککردنی ژنێکی کورد، که رۆژانه سه‌ده‌ها له‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جنێو و هاواری خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار ئه‌وپه‌ڕی ره‌وایه ، ئیمڕۆ کوردستانپۆست ئه‌رکییه‌تی له جیاتی خه‌ڵکی ئه‌و موعاناته و هاوار و فیغانه بدا به گوێێ ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردووه، هه‌ر که‌سێ رووبه‌ڕووی که‌مترین ئێش و ئازاری ته‌نانه‌ت که‌سیش بێته‌وه هانا بۆ کوردستانپۆست ده‌هێنی و له‌وێدا هاواری خۆی ده‌کا و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ، سه‌کۆی کوردستانپۆست هه‌ربۆیه پیرۆزه، چونکه پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی وه‌ک گلینه‌ی چاو ده‌یپارێزێت و له‌گه‌ڵ هاوار و موعاناته‌کان ده‌ژیێ.
جه‌لال جنێوی سووک نه‌ماوه به که‌سانی زۆر نزیکی خۆ ی نه‌دابێت.. (ووشه‌ی سه‌گباب و قورمساخ و خوێڕی کۆمه‌ڵێ جنیوی سووکی دیکه به زۆربه‌ی ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کانی داوه، ده‌یانجار به عیماد ئه‌حمه‌دی وتووه قورمساخ ، دیاره قورمساخیش به خاوه‌ن سووکترین که‌سێتی ده‌وترێت. چی نه‌کردووه یا نه‌ووتووه به که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کو مه‌لابه‌ختیار . ئه‌ی هه‌ر کۆسره‌ت نه‌بوو له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان و له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ده‌یووت: فه‌قێ عهبدوڵایهک په‌یابووه کلکان گرێده‌دا ، دیاره چ گیانله‌به‌رێکیش کلکان گریدهدا.
ئه‌وه باسی ئازاد جوندیانی هه‌ر ناکرێت ، له‌سه‌ر وتارێکی بڵاوبۆوهدا که به‌دڵی جه‌لال نه‌بو بێت سه‌دان جنیوی سووک و ریسوای پێدراوه . خۆ ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود ئه‌وه قسه بکه عاره‌ب وه‌ته‌نی خۆت مه‌شڵه‌ژێنه، بچووکترین له کوڕه‌کانی نیهاد بارزانی گه‌وره‌ترین و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی تێر جنێو ده‌کا ، خۆ عه‌لی عه‌بدوڵا ته‌مه‌نی شتێک له مه‌لامسته‌فا بچووکتره سه‌دانجار گه‌واد و خوێڕی کرا له‌وه‌ش زیاتر له ژووره‌که‌ی خۆی تێر شهقکرا.
جا ئێمه خه‌ڵکی کوردستان و راگه‌یاندنه ئازاده‌کان ده‌که‌ینه دادوه‌ر ، جنێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کریت ، تاوانه‌که‌ی گه‌وره‌تره یا ئاشکراکردنی ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته؟
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت خیانه‌ت بکات که‌سێ نه‌بێت بڵێت بۆ خیانه‌ت ده‌که‌یت ، دزی ده‌کات و تاڵانی پارووی هه‌ژار و نه‌داره‌کانی کوردستان ده‌کات که‌س بۆی نه‌بێت بلێ بۆ وا ده‌که‌یت، نامووسی ژنانی به رومه‌تی کوردان ئه‌تکا ده‌کا، نابێت که‌س بڵێ بۆ؟ ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیران بزانێت ، که‌سێ نه‌بێت بلی بۆ؟ هه‌موو خه‌ڵکی کورد به‌سه‌گ بشوبهێنێ، که‌سێ نه‌بێ بڵی بۆ ئێمه سه‌گین؟ ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵات کاتێ له کوردستانپۆست باس ده‌کرێت ، تۆمه‌تی جنێوفرۆشی ده‌خرێته‌پاڵ . به‌م بهشێنهوهی تۆمه‌ته بۆ کوردستانپۆست ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خه‌ڵکی کوردستانی له ده‌ور کۆده‌بێته‌وه ، تاوای لێهاتووه ده‌سه‌لات له ناوهێنانی ستافه‌که‌یدا به " سه‌رانی کوردسانپۆست" ناوی ده‌بات ، وه‌کو ئه‌وه‌ی وایه ئیمه خاوه‌نی جه‌یشێکی زۆر و پاره‌وپوول و ده‌سه‌لاتێکی رههابین که بۆته دێوزمهیهک به‌سه‌ر گیانی ده‌سه‌ڵاته‌وه.. ئێمـه چه‌ند ههڵسوراوێکین ویژدانمان ئاوێته‌بووه له‌گه‌ل هاوار و ئێشوئازاره‌کانی خه‌لکی ، تازه هیچ هێزێک ئه‌و وێژدانهمان لێناسێنیتهوه ، ئه‌وانه‌ی که له کاروانیش جێده‌مێنن ، هیج کاریگه‌رییه‌کیان نابێت له‌سه‌ر گیان و رۆحی تازه هه‌ڵچووی کوردستانپۆست ،کوردستانپۆست رۆحی زیندووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته ، هه‌ناسه‌ی ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌که ، بۆیه که‌س ناتوانێت زه‌وتی بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست