لقی 66ی پارتی دیموکرات و ده‌ستوور
Thursday, 25/06/2009, 12:00
کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کیی ئێمه‌ی کورد بریتییه له هه‌ڵه تێگه‌یشتنی چه‌مکی ئازادیی، ئێمه‌ی کورد نه‌ک خاوه‌نی کلتوورێکی ژێرده‌سته‌یین بگره ژێرده‌سته‌ییمان کردووه به ڕۆحی تاکی کورد. هه‌تاوه‌کوو مرۆڤ ئازاد نه‌بێت توانای ناسیینه‌وه‌ی ڕاستیی نییه، ئازادیی چاوی ڕاستییه، هیچ مرۆڤێکی دیل توانای بینینی ڕاستیی نییه، په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوورێکی به‌په‌له نووسراو، خاوه‌نی چه‌ندیین فاکتۆری سیاسییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوورێکی به‌مشێوه نووسراوهدابوون، دیلبوونی خۆیانیان ڕاگه‌یاندووه، دیلی ئیدیۆلۆگیی، دیلی به‌رژه‌وه‌ندیی، دیلی ده‌سته‌ڵات، دیلی پارت، دیلی که‌سایه‌تیی و بنه‌ماڵه و ...هتد.
چوار دانه ساڵی ڕه‌به‌ق له خه‌می گه‌وره‌ی سه‌فا و مه‌روای خۆیان و دزینی پاره‌ی خه‌ڵکییدا بوون، کاتیان بۆ هه‌موو ڕابواردن و دزینی پاره و پرۆژه‌یه‌کی بازرگانیی خۆیان هه‌بووه بۆ بیرکردنه‌وه له ده‌ستوورێک نه‌بێت. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان له په‌رله‌ماندا خه‌وتوون، چه‌قه‌نه‌یان لێداوه، گۆرانی‌یان گووتووه، هه‌ڵپه‌ڕیوون، که‌چیی یه‌ک چرکه کاتیان بۆ داڕشتنی ده‌ستوورێک نه‌بووه، پرسیان به یاساناسێک، دادوه‌رێکی به ویژدان، بیرمه‌ندێک نه‌کردووه، که ئاخۆ چییبکهن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کورده‌ش ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورێکی دادوه‌رانه‌ی مرۆڤدۆستانه؟
ئێستا ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌سه‌رچووه، له‌به‌ر ترسی زریانی گۆڕان به په‌له ده‌ستوورێکیان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا نووسیی و په‌سه‌ندیشیان کرد، به‌بێئه‌وه‌ی ڕای هیچ که‌سێکی تر وه‌ربگرن. ئه‌م په‌رله‌مانه پڕ له ئه‌ندامی شێت و ده‌روون ناته‌واوه به‌هۆی که‌ڕاکته‌ری فشاریانه‌وه ده‌یانه‌وێت به زۆری زۆرداریی ده‌ستوورێک به‌سه‌ر خه‌ڵکی باشووری کوردستاندا بسه‌پێنن، که ویستی ئه‌وان نییه. سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌یه‌که خووی به کوێرایی چاوی دوژمن و ناحه‌زان، چقڵی چاوی دوژمن و ناحه‌زانه‌وه گرتووه، ئێمه نازانین مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆکی هه‌رێم کێ به دوژمن و کێ به ناحه‌ز ده‌زانێت؟ دوژمن ئه‌وانه‌ن، که ده‌یانه‌وێت کورسیی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی زۆرداریی له‌ژێر قوون ڕابکێشن یان ئه‌وانه‌ن، که له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م نیشتیمانه به تانک و زرێپۆش و فرۆکه جه‌نگییه‌کانیان ههتکدهکهن؟ ناحه‌زان ئه‌وانه‌ن، که داوای دادپه‌روه‌ریی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی، گۆڕینی ڕۆحی ژێرده‌ستیی و ملکه‌چیی دوژمنان، بۆ ڕۆحێکی ته‌ندروست بۆ ئازادیی و سه‌رفرازیی، ڕۆحێک، که شانازیی و شکۆی نه‌ته‌وه‌ییی کوردی تێدا بپارێزرێت نه‌ک، بکرێت به قه‌یتانی پۆستاڵه‌کانی ژه‌ندرمه، پاسدار و سه‌ربازێکی ئێراقیی.
به ده‌نگی بڵند ئه‌م ده‌ستووره ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و په‌سه‌ندی ناکه‌ین، به ده‌نگی بڵند به لیستی 66ی پارتی دیموکرات ده‌ڵێین، شه‌قی گۆڕان کردتی به ناو پارتی دیموکرات‌دا، به‌ڵام دیار نییه شه‌قی پارتی دیموکرات ده‌تکات به چ گۆڵێکدا.
کوردستانپۆست داوا له هه‌موو هاووڵاتییه‌کی خاوه‌ن ویژدان و ئازاد ده‌کات، که به هه‌موو هێز و توانای خۆیانه‌وه دژ به سه‌پاندنی ئه‌م ده‌ستووره بجه‌نگن، هه‌تاوه‌کوو له ئاینده‌دا ژیان و ئازادییان لێ نه‌بێت به جه‌هه‌ننه‌مێک له سه‌ر زه‌ویی. ئاینده به گۆڕان جوان ده‌بێت، نه‌ک له ناو بۆشاییه‌کدا ئاینده‌مان نادیاربێت.
25.06.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست