لە دیدارێکدا مایکل رۆبین بۆ کوردستانپۆست دەدوێت و وەڵامی بوختان و تۆمەتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە
Thursday, 17/05/2012, 12:00
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی قومارکردنی مەنسوری کوڕەکەی مەسعود بارزانی، کە لە دوبەی 3 ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلاری دۆراندووە، مایکل رۆبینیش لەو بارەیەوە قسەی خۆی کرد، بۆیە ئەمە مەسعود بارزانی تورەکرد، سەرۆکایەتی هەرێم وەڵامێکی توندی مایکلی دایەوە. لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت:
(کەسێکی وەک مایکل رۆبن کە پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیان دەرکراو، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و چەواشەکاری بووە). هەروەها لەو روونکردەوەیەدا دەڵێت:
(لە زۆربەی وڵاتە خەلیجییەکان ئەم کردارە بوونی نیە و بە یاسا قەدەغەکراوە)، بۆ ئەمەش کوردستانپۆست سێرچی قومارخانە و کە باریای کرد، کە بەدەیان شوێنمان دۆزییتەوە و بەرچاوکەوت، کە بۆ خۆی قسەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بەدرۆ دەخاتەوە. ئێمە لینکی یەکێکیان دەخەینە بەرچاو:
دوای ئەوە کوردستانپۆست پەیوەندیی بە مایکل رۆبینەوە کرد، ئەو تۆمەتانەی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ باسکرد، توانیمان لەو بارەیەوە کۆمەڵێک پرسیاری ئاراستە بکەین، ئەمەی خواریشەوە وەڵامی پرسیارەکانە.
کوردستاپۆست : به‌ڕێز مایکڵ ڕۆبن حه‌زده‌که‌ین کورته‌یه‌ک له ماوه‌ی ژیانی ئه‌کادیمی خۆت له کوردستانی باشوور بۆ باس بکه‌یت؟مایکڵ ڕۆبن: له به‌هاری ساڵی 2000 دا به‌رهه‌م ساڵح ـ ئه‌و کاته نوێنه‌ری یه‌کێتی بوو له واشینتۆن ـ ده‌عوه‌تی کردم بۆ کوردستان بۆ ساڵێکی خوێندن له زانکۆ.
له‌و کاته‌دا من کارم ده‌کرد بۆ ئینستووتی واشینتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئەوسا مه‌سعوود بارزانی لە سەردانێکی بۆ ئەمەریکا له‌وێ قسه‌ی کرد.
من له سپتێمبه‌ری ساڵی 2000 دا گه‌یشتمه کوردستان و له جونی ساڵی 2001 دا کوردستانم به‌جێهێشت و ده‌ستمکرد به ده‌رس ووتنه‌وه له زانکۆیه‌کی تردا.
مێژووی کاره‌کانم و سیڤیه‌م له‌م لینکه‌دا ده‌توانرێت ببینرێت.
به‌هۆێ دابه‌شبوونی کوردستانه‌وه له‌و کاته‌دا به‌رهه‌م و فه‌رهاد بارزانی، کە نوێنەری پارتی بوو ـ هه‌ردووکیان وایان به باش زانی نیوەی کاتم له سلێمانی و نیوه‌ی کاته‌که‌ی ترم لە ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی پارتی دیموکراتی کوردستاندا به‌سه‌ربه‌رم.
له کۆتایی سیمیسته‌ردا زانکۆی سلێمانیم به‌جێ هێشت و چووم بۆ دهۆک، به‌ڵام چه‌نده‌ها جار به‌سه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه سلێمانی بۆ بیینی قووتابیه‌کانم و مامۆستا هاوڕێکانم، هه‌روه‌ها پێش کۆچی دوایی که‌مال خۆشناو و ئومێد نوری ئه‌مین، سه‌ردانی هه‌ردووکیانم ده‌کرد، که سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی زانکۆ بوون.
کوردستانپۆست: چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی، که دوێنێ له سایتی په‌یامنێری پارتیه‌وه بڵاوبۆته‌وه له دژی تۆ، گوایه درۆ و بوختان بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود ده‌که‌یت و ئه‌وان قومارناکه‌ن، هه‌مووی بوختانه تۆ بۆت هه‌ڵبه‌ستوون. تۆ له‌سه‌ر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیانی کچ له کوردستان ده‌رکراویت، ئه‌مه‌ش لینکی هه‌واڵه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعووده؟ مایکڵ ڕۆبن: هه‌ڵبه‌ته ئه‌و قسانه هه‌مووی قسه‌ی بێ مانایه و هیچ ڕاستیه‌کی تێدانییه . بارزانی، هه‌موو کات له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک لێیان گیرابێت، به پروپاگه‌نده دروستکردنی درۆ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه . له ڕاستیدا گۆڕینی ته‌شهیر و تاوانباکردنه‌کانیان هه‌ر جاره‌ی به‌جۆرێک درۆکانیان ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌م ته‌شهیرو تۆمه‌تانه که دروست کراوه بۆم، مه‌سعوود بارزانی خۆی باش ده‌زانێت هه‌مووی درۆیه، مه‌سعوود بێڕێزی به زانکۆی سلێمانی و قووتابیانی زانکۆکه‌ش ده‌کات. بارزانی پێویسته شه‌رم له‌خۆی بکات، داوای لێبووردن له زانکۆی سلێمانی بکات.
گرنگه بزانرێت و ئه‌وه‌مان له بیربێت پێش ئه‌وه‌ی من ده‌ست بکه‌م به نووسین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنێکی باش له ساڵی 2004یان2005 دا، چ بارزانی خۆی و چ وه‌زیره‌کانی پارتی ئاماده‌بوون، دیمانه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌م، بۆ نموونه سه‌یری ئه‌و لینکه بکه‌ن.
هەروەک هاوڕێ کوردەکانیشم دەزانن، من لە هەڕەشە نەترساوم. مەلا مستەفا کەسێکی بەڕێزە بووە، جێگەی داخ و شەرمە کوڕ و کورەزاکانی وەک ئەو دەرنەچوون.
کوردستانپۆست: چۆن و له کوێوه زانیت مه‌نسور بارزانی له ئیمارات سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زاری به قومار دۆڕاندووه؟مایکڵ ڕۆبن: له سایتەی خوارەوەم وه‌رگرتووه که سه‌رنووسه‌ره‌کەی ده‌ناسم و جێگه‌ی متمانه‌یه، بۆ خۆشم متمانه‌م پێیه‌تی و ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی:
کوردستانپۆست: ئایا هیچ له باره‌ی مه‌نسوور بارزانی و ئه‌و ژنه فارسه‌وه ده‌زانیت، که گیروگرفتی بۆ مه‌نسوور له‌گه‌ڵ باوکی‌دا دروست کردووه؟مایکڵ ڕۆبن : نه‌خێر نازانم، من هیچ زانیارییەیه‌کم له‌سه‌ر خێزانی مه‌نسوور نییه.
کوردسانپۆست: کاردانه‌وه‌ی تۆ چی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود، که ئه‌و درۆ و تاوانانیان خستۆته پاڵت، ئایا شکاتی یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌یت؟مایکڵ ڕۆبن ده‌زانرێت دادگا له کوردستان سه‌ربه‌ست نییه، له واشینتۆنیش مه‌سعوود بارزانی ئه‌و که‌سایه‌تیه نییه، که ڕێزێکی زۆری هه‌بێت، به‌ڵکو مام جه‌لال ڕێزی زیاتره، له به‌رئه‌وه چه‌ند که‌سێکی که‌م نه‌بێت، قسه و گفته‌کانی مه‌سعوود نرخێکی ئه‌و تۆی بۆ دانانرێت و به جدی حسابی بۆ ناکرێت.
کوردستاپۆست: چ پێشیار و ڕایه‌کت هه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستانی باشوور بۆ ڕزگاربوونیان له ده‌ست ئه‌م بنه‌ماڵه مافیانه‌ی کوردستان؟مایکڵ ڕۆبن: رۆژنامەوانە ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ پاشه‌ڕۆژی کوردستان . ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ی نوێن. سه‌رده‌شت عوسمان ڕه‌نگه شه‌هید بووبێت، به‌ڵام مێژوویه‌کی دروستکرد و هه‌تا سه‌ر ده‌مێنێته‌وه. زۆر گرنگه به کراوه‌یی و ڕاستگۆیی و هه‌ست به لێپرسینه‌وه بنووسرێت، ئیتر با له‌سه‌ر یه‌کێتی، پارتی، گۆڕان یان هه‌ر پارتێکی تر بێت.
کوردستانپۆست: به‌لای تۆوه هۆی چی بوو، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا مه‌سعوود بارزانی و مه‌سرووری کوڕی بۆ واشنتۆن ده‌عوه‌ت کرد له‌م ماوه‌یه‌دا؟ به‌لای تۆوه هه‌ست ناکه‌یت پلانێکی تر له ئارادابێت بۆ عێراق له کاتێکدا، که ده‌بینین گیروگرفت دروست بووە له نێوان مالیکی و بارزانیدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی تر؟ تۆ وا هه‌ست ناکه‌یت ئه‌مه‌ریکا نیازی هه‌بێت ده‌وڵه‌تێکی بچووک بۆ کورد دروست بکات به ڕازمەندی تورکیا و ووڵاتانی عه‌ره‌بی سوونه‌ی ناوچه‌که له دژی مالیکی و ئێران؟مایکڵ ڕۆبن: مه‌سعوود سیاسیه‌کی گرنگی کورده. کۆشکی سپی هه‌موو کات ده‌یه‌وێت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات له سه‌ر عێراق. مه‌سروور ته‌نها له‌گه‌ڵ باوکی‌دا هاتبوو، نه‌ک ده‌عوه‌ت کرابێت. ووتاره‌که‌ی نه‌ورۆزی مه‌سعوود، واشینتۆنی سه‌رسام کرد، هه‌رچه‌نده له کۆشکی سپی‌دا ئاشکرایه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی مه‌سعوود بێ بایه‌خ و به‌تاڵه.
کورده‌کان شایەنی سه‌ربه‌خۆیین، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مه‌ریکا ئاماده نییه دان به ده‌وڵه‌تێکی کوردی‌دا بنێت. ئه‌مه‌ریکا له مالیکی ڕازی نییه، به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی گیروگرفتی نه‌وتدا به ڕه‌سمی پاڵپشی مالیکی ده‌کات. ئه‌مه هه‌ڵوێستی واشینتۆنە، که ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت کاریگەریی لە سەر گۆڕینی هەبێت.
*********************************************************
دەقی ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم
وەڵامێک بۆ درۆ و بوختانەکانی مایکل رۆبن و ئاغاکانیماوەیەکە ئەو کەسانەی کە لە هەمبەر سیاسەتی رەوای سەرکردایەتی هەرێمدا فەشەلیان هێناوە، پەنایان بۆ ئامرازی ناشایستە و دوور لە رەوشت بردووە و هەوڵ دەدەن بەم هۆیانەوە فەشەلیان پەردەپۆش بکەن و داخی دەروونیان هەڵرژن. لەمرۆژانەدا مایکل رۆبن و کەسانی هاوشێوەی بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی دوور لە رەوشت بڵاو دەکەنەوە و بە تایبەت سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەخوازن بە خەیاڵی خۆیان لە گرینگی ئەم سەردانانە کەم بکەنەوە. ئەوان هەمیشە لە دوای سەردانەکانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات هەولی لەم جۆرەیان داوە و لە دوا هەولیشیاندا ویستوویانە گومانێکی نالۆجیکی بخەنە پاڵ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئیمارات، بەداخەوە هەندێ راگەیاندنی ناوچەیی و ناخۆش خواستە یاخود ناخواستە کەوتوونەتە داوی ئەو ناتورە بێ بەڵگە و بێبنەمایانە. کەسێکی وەک مایکل رۆبن کە پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیان دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و چەواشەکاری بووە. ئەم کەسە هیچ کاتێ شتێکی بە بەڵگەوە بڵاو نەکردۆتەوە و بەڵکو هەموو هەوڵەکانی تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی دەروونیەتی لە بەرامبەر هەرێم و سەرکردایەتیەکەی. چەسپاندنی ناو و ناتورەی قومار و شتی لەم بابەتە بە کەسانێکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە وڵاتێکی وەک ئیمارات ناحەقیەک و ناوزڕاندنێکی دوور لە رەوشتە. لە زۆربەی وڵاتە خەلیجییەکان ئەم کردارە بوونی نیە و بە یاسا قەدەغەکراوە و باسێکی وا هێندە نالۆجیکییە کە تەنیا مەگەر بەرهەمی عەقلی مایکل رۆبن بێت. ئەوانەی کە ئەمجۆرە پرۆپاگەندانە بڵاودەکەنەوە هیچ ئامرازێکی تری ڕووبەڕوو بوونەوەیان پێنەماوە و لە لاوازیی خۆیان پەنا بۆ درۆ و بوختان و لە رەوشت لادان دەبەن، ئەم کردارانەش دادیان نادات و شەرمەزاری بەشیان دەبێت. پێویستە ئەو رۆژنامە و کەناڵانەی راگەیاندنیش کە خۆیان بە راگەیاندنی راستگۆ و بەرپرسیار دەزانن، نەکەونە داوی ئەمجۆرە کەسانەی کە رق و کینە تاکە سەرچاوەی وتارەکانیانە و با نەبنە کەنالی گواستنەوەی بوختان و درۆ و دەلەسەکانیان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێم
١٦/٥/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست