کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سایه‌ی نه‌بوونی متمانه‌ ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا داهێنانێکی نوی ده‌ئافرێنن!

Monday, 15/06/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌ لیستێک له‌ هه‌لبژاردنه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن و له‌ خه‌نده‌قێکدا خۆیان ده‌بیینه‌وه‌ رێک له‌ دژی خه‌نده‌قی خه‌لکی کوردستانه‌ ،بۆیه‌ هیج ریگایه‌ک نامینیت له‌ پیناو به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ ئه‌گه‌ر به‌کاری نه‌به‌ن ، له‌وه‌ش زیاتر هچ متمانه‌یه‌کیان به‌ خه‌لکیش نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت به‌ خه‌ڵکه‌ وابه‌سته‌کانی خۆیانه‌وه‌ش . بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ئه‌و بێمتمانه‌یه‌ که‌ له‌ نیوان ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌ندامه‌کانیان له‌ لق و مه‌لبه‌ند و ناوچه‌ و کۆمیته‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پاره‌وپولیان به‌سه‌ردابه‌شکردوونه‌ ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ ته‌مان سه‌یرترین و سه‌مه‌ره‌ترین رێگا به‌کارببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌و که‌سانه‌ که‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ لیستی کوردستانی ‌ ، داهێنانه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ به‌کارهێنانی مۆبایله‌ بۆ وینه‌گرتنی ده‌نگدانه‌که‌ که‌ پێویستده‌کات ده‌نگده‌ره‌که‌ وێنه‌ی پسسوله‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی بگرێت و دواتر به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشان بدات!..
به‌راستی ئه‌م داهێنانه‌!، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌و راستییه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ که‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا هیچ متمانه‌یه‌کیان به‌ خه‌لکی کوردستان نه‌ماوه‌ و باش ده‌زانێت خه‌لکی به‌ته‌مان تۆله‌یان لێبکاته‌وه‌.
لیره‌دا پێویسته‌ کۆمسیۆنی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان بکه‌وته‌خۆ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ریگه‌ نه‌دات مۆبایل بچێته‌ نێو کابینه‌ی ده‌نگدان و هه‌ریه‌کیک سه‌رپێچی بکات بێبه‌شی بکات له‌ ده‌نگدان و ، له‌سه‌ر‌یه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا راگه‌یه‌نراوێک جاڕبدات بۆ قه‌ده‌خه‌کردنی مۆبایل له‌ کاتی ده‌نگدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە