عوسمانی حاجی مهحمود: تهواو پهشیمان نابینهوه
Saturday, 14/02/2009, 12:00
بەیامنێرى كوردستانپۆست (لا س): لەفرۆكەخانەى نێودەوڵهتى سلێمانیەوەسەعات (دە وچل و پێنج) دەقیقەى ئەمشەو 14-15 عوسمانى حاجى مەحمود لەفرۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە بەرەو (بەغداد) بەرێكەوت و ئاشكراى كرد كە پێنج نامەى پێیە بۆَ تاڵەبانى و ههر پێنج نامەكەش بەدەستى چەپى هەڵگرتبوو كە (كە ئیستقالەى پێنج) ئەندامەكە بوو . لەگەڵ نامەیەكى گەورەتر كە دیار بوو یاداشت و داواكاریەكانیان بوو، وهک خۆی ڕایگهیاند، بریاریشە لە ئایندەیەكى نزیكدا وەڵامیان بدرێتەوە، ئیستقالەكەیان پەشیمان بوونەوەى تێدانیە و به تهواوی بڕیاریان داوه هەڵوێست وربگرن،
شایانی باسه بریاریشە تاڵەبانى سبەینى چاوى بە عوسمانى حاجى مەحمود بكەوێت و یاداشت و ئیستقالەكانى لێوهربگرێت و رۆژى 17-2-2009 كۆبونەوەى (م. س) بكرێت لە سلێمانى و كێشەكە بەتە واویى یەكلابكرێتەوە.
تێبینی: تکایه چاوهڕی بکهن، پاش کهمێک ههواڵێکی دیکهشتان بۆ بڵاودهکهینهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست