کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ئاگاداری مەحمود سەنگاوی چەند بەرپرسێکی گەرمیان لە دوزخورماتو بڕێ پاره‌ی زۆریان دزیوە

Tuesday, 13/09/2011, 12:00


تایبەت بە كوردستانپۆست:
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە شاری دوز خورماتو بە كوردستانپۆستی راگەیاند، که‌ ماوەی چەند مانگێك پێش ئێستا بە ئاگاداری مەحمود سەنگاوی، پێنج بەرپرسی سەر بە ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان كە ناوی دووان لەو بەرپرسانە (نەقیب حسین) لە پۆلیسی گەرمیان كە ئیستا لە ئاسایشی گەرمیان زیندانیكراوە و پلەدارێكی تری ئاسایش بە ناوی (هەژار) لە ئاسایشی گەرمیان و سێ پلەداری تر كە جاری ناوەكانیان دەست كوردستانپۆست نەكەوتووە، ئه‌مانه‌ لە شاری دوزخورماتو هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك  و بڕێک پاره‌ی زۆر دەفتەر دۆلار لە ماڵەكەدا دەبێت و لە كاتی دزینی پارەكەدا نەقیب حسین فیشەكیك لە دەستی دەر ئەچێت، بۆیە دزییەكەیان ئاشكر ئەبێت و هەموویان هەڵدێن، بەڵام لەبەر ئەوەی نەقیب حسین ده‌مامکی خۆی نه‌کردبوو دەناسرێتەوە.
سەرچاوەكە وتی ئێستا بۆ ئەوەی هەموویان كەشف نەبن و ئەو فەزاحەتەیان بڵاو نەبێتەوە لە ناو خەڵكدا، هەموو دزییەكەیان خستۆتە پاڵ نەقیب حسین و زیندانییان كردووە لە ئاسایشی گەرمیان، نەقیب حسینیش چەندین جار هەڕەشەی لێیانكردووە كە ئەگەر ئازادی نەكەن ئەوە هەموویان كەشف دەكات. بۆیە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان رێگاچارەیەك بدۆزنەوە و نەقیب حسین لە زیندان ئازاد بكەن.

كوردستانپۆست پرسیاری لەسەرچاوەكە كرد ئایا ئەو كەسەی ئه‌و هه‌موو دۆلاره‌ی لە ماڵدابووە لە كوێ هێناوە؟ سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد ئەو كەسە پارەكە هی خۆی نەبووە، بەڵكو هی كابرایەكی دەوڵەمەندی تورك بووە و متمانەی بەم کورده‌ بووە، كە پێكەوە ئیشی پێوە بكەن، بەڵام گومان دەكرێت خودی خاوەن ماڵەكە وه‌ڵامی بۆ ئەو گروپە ناردبێت و لە گەڵیاندا شەریك بووبێتەوە، بەڵام جارێ دیار نییە ئەو بۆچوونەش راست بێت كە خاوەن ماڵەكە ئاگای لەو كەین و بەینە هەبێت، دۆسێكە تا ئێستا كەس نییە بیجۆڵێنێت، لەبەر ئەوەی ئەو دۆسێیە پەیوەندی بەو بەرپرسانەی ئاسایش و پۆلیس و خودی مەحمود سەنگاویەوە هەیە. مەحمود سەنگاوی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیە دابخرێت و كەسیش بەو كارە ئابڕو بەره‌ نەزانێت.

تێبینی کوردستانپۆست: له‌ کاتی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌که‌دا، گومانمان له‌سه‌ر بڕی پاره‌که‌ هه‌بوو، به‌ ته‌واویی به‌ته‌واویی دڵنیانه‌بووین چونکه‌ سه‌رچاوه‌که‌ ناوی 600 ده‌فته‌ر دۆلاری هێنا، بۆیه‌  له‌ بڕی پاره‌که‌ دڵنیا نه‌بووین بۆیه‌ نه‌مان نووسی هه‌ر کاتێک به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ژماره‌که‌یمان ده‌ستکه‌وت ئه‌وا جارێکی تر ئاماژه‌ی پیده‌ده‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە