پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، جگه له ته‌ها به‌رواری که‌سی تر بۆی نه‌بوو سه‌ردانی جه‌وهه‌ر نامق بکات
Thursday, 24/03/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی یه‌که‌م له‌سه‌ر ژارخواردکردنی جه‌وهه‌ر نامیق، به په‌له پارتیی که‌وته خۆی و سەرجەم ئەندام و دۆستانی پارتییان لە نەخۆشخانەی هودینگا لە شاری ستۆکهۆڵم دوور خسته‌وه، چونکه گومانیان خسته سه‌ر هه‌موویان نه‌یان هێشت که‌س سه‌ردانی بکات و پرسیاری له‌سه‌ر بکات ، تەنانەت بەرپرسی پارتی لە سوید کە کادیرێکی پاراستنیشە ناوی کەمالە به فه‌رمانی (نێچیرڤان بارزانی) دوور خرایه‌وه و پێیراگهیهندرا که چیدی سه‌ردانی خه‌سته‌خانه نه‌کات و هیچ هه‌قی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌بێت، چونکه هه‌موو ئه‌مانه‌یان خسته ژێر پرسیاره‌وه و گومانیان له‌سه‌ر هه‌موویان دروست کرد، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه به‌ڵکو لەگەڵ گۆڕین و ئاڵوگۆڕکردنی هەموو ئەو موتهرجیمانهی کە بۆ خوشک و برا و که‌سوکاره‌که‌ی دانرابوون، که سویدییان نه‌ده‌زانی، هه‌موو دوورخرانه‌وه، ته‌نها ته‌ها به‌روارییان دانا، ئه‌میش وه‌ک به‌رپرسی هه‌موو مه‌سه‌له و به‌دواداچوونه‌کان، هه‌ر ئه‌ویشیان ده‌ستنیشان کرد، بەتایبەتی بۆ براکانی، چونکە تەها بەرواری خزمەتکارێکی پلە یەکی پارتی و بنەماڵەی بارزانییە.
سه‌رچاوه‌که به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، وتی: کاتێک جه‌وهه‌ر نامیق گیانی له ده‌ست دا، بەپەلەش بەفرۆکەیەکی تایبەتی و به فه‌رمانی مەسعود بارزانی بردیانەوە کوردستان، سەرجەم زانیاریی و راپۆرتی پزیشکی کە هۆکاری مردنه‌که‌ی تێدا روونکراوه‌ته‌وه ، لە سێدیەکی کۆپیکراو لەلایەن تەها بەرواری درایه دەست براکه‌ی جەوهەرنامق کە سەفیری عێراقە لەیۆنان و ناوی بورهان نامیقه.
کوردستانپۆست لێرەدا بەخوێنەرانی دەڵێت، ئه‌گه‌ر پارتی دەستی لە دهرمانخواردووکردن و له ناوبردنی جەوهەر نامقدا نییە، بۆ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست ئه‌م هه‌موو کارانه‌ی ئه‌نجام دا؟ له چیی ترسا؟ بۆ نه‌یانهێشت که‌س بچێت بۆ لای؟ بۆ ئه‌ندامان و دۆستانی پارتییان دوور خسته‌وه، بۆ موته‌رجم و که‌سانی شاره‌زایان نه‌هێشت له نزیکه‌وه هه‌واڵی بپرسێت، یان ته‌رجومه بکات؟ هۆی چی بوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هەواڵهکەی کوردستانپۆست سەرجەم دەوربەری جەوهەر نامق هه‌موویان گۆڕدران و تەها بەروارییان کرده ده‌مڕاست و موته‌رجم و به‌ڕیوه‌بردنی کاروبارهکانیا؟ دیسان بۆچی نێچیرڤان بارزانی بەشەخسی خۆی سەرپەرشتی کرد؟
دیسان کوردستانپۆست دهپرسێتبۆچی زۆریان له که‌سوکار و براکه‌ی کرد، که به زووترین کات بە فرۆکەیەکی تایبەتی و بەپەلە ببرێته‌وه بۆ کوردستان؟
ئێمە پێمان وایە پارتی هەستی کرد، که کوردستانپۆست و خه‌ڵکی دیکه به دووی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌وه‌ن له‌سه‌ر هۆکاری مردنی کوتوپڕی جه‌وهه‌ر نامیق، هه‌رچه‌نده له خسته‌خانه وترا که به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌وه مردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه راسته ئیتر له چیی ترسان که دوای مردنهوکهی پشکنینی ته‌واوه‌تی بۆ بکرێت؟
کوردستان پۆست پێی وایە بنەماڵەکەی هەڵەیەکی مێژویی گەورەیان کرد، هه‌ر وه‌ک تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌میشیان له‌سه‌ر که‌وت، به‌تایبه‌تی گومانه‌کان زیاتر له سه‌ریان په‌یدابوو، کاتیک رەزامەندیان دەربری کە بەپەلە تەرمەکەی بگەیەنڕیتەوە کوردستان، چونکە بەپشکنینی ورد تاوانیکی گەورە ئاشکرا دەبوو،
لێره‌دا ده‌بێ بووترێت که له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی جه‌وهه‌ر نامیقه وه‌ک وه‌فادارییه‌ک بۆ خودی کۆچکردوو ، راستییه‌کان ئاشکرا بکه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێکیش هه‌یه بۆ کارکردن بۆ به‌دوداچوونی ئه‌م کرده قیزه‌وه‌نه‌ی بنه‌ماڵه درێغی نه‌که‌ن دواوای هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن، چونکه به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به تیرۆریستانت بنه‌ماله ده‌گه‌یه‌نن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست