رووداوی ئیمڕۆی مه‌یدانی ئازادی پیلانێکی هاوبه‌شه.
Saturday, 26/02/2011, 12:00
رووداوی ئیمڕۆی مه‌یدانی ئازادی پیلانێکی هاوبه‌شه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که ئه‌م ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌کردنه له هاولاتیانی خۆپیشانده‌ر زاده‌ی رێککه‌وتنێکه له نێوان هه‌ردوو ده‌زگای به‌دناوی پاراستن و زانیاری .. ئه‌م پیلانه له ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کرێ و ، مه‌به‌ست تییدا تۆقاندن و په‌رشوبلاوه‌پێکردنی هاوڵاتیانه له مه‌یدانی ئازادی.
ده‌بێ بووترێت: پاراستن له هیچ پیلانێکدا له هه‌ولیر و دهۆکدا پشکداری به ده‌زگای زانیاری ناکات ، به‌لام بۆخۆی پاراستن به‌شداری ده‌کات له نانه‌وه‌ی پشێوی له سلێمانی . چاودێران وای بۆ ده‌چن که ده‌زگای زانیاری له بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌تی ده‌زگای به‌دناوی تیرۆریستی پاراستن پشکداری پێ ده‌کات له کاره تیرۆریستییه‌کان که به گران له‌سه‌ر خودی حوکمڕانی یه‌کێتی له‌و ده‌ڤه‌ره ته‌واو ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست