کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود له‌م ماوه‌یه‌دا دووجار له‌ گه‌ل به‌رپرسی یه‌که‌می "میت" کۆبۆته‌وه‌

Sunday, 08/03/2009, 12:00


عومه‌ر میرانی نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ماڵپه‌ڕی "ته‌ره‌ف"ی تورکیدا ،کۆمه‌ڵی هه‌واڵی مه‌ترسیداری درکاندووه‌ ، ئه‌و کۆیله‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ بۆ رازیکردنی تورکان زۆر له‌ ئاستێکی نزم و سووک بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ دواوه‌. ئیمه‌ وا له‌ خواره‌وه‌ دووخاڵی گرنگ له‌ دانپیانانه‌کانی عومه‌ری کۆیله‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ر دیدی خوینه‌رانی کوردستانپۆست:
1- له‌ دیمانه‌که‌دا ، میرانی ئیعتراف ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ی رابوردوودا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ده‌زگای "میت" بۆ دژایه‌تی کردنی PKK ، مه‌سعود بارزانی دووجار له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و ده‌زگایه‌ کۆبۆته‌وه‌. جێگای باسه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا نایه‌ویت له‌سه‌ر ئاستی باڵای حکومه‌تی ته‌عامول له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی بکات ، به‌ڵکو وه‌ک سه‌رۆکجاشیک له‌ لایه‌ن ده‌زگای "میت"ی کوردکوژه‌وه‌ ته‌عامولی له‌ گه‌ڵدا ده‌کرێت.
2- له‌ دیمانه‌که‌دا ، ئه‌و کۆیله‌ی بنه‌ماڵه ، ده‌ڵێت PKK له‌ (باکوری عێراق !)‌دا بوونیان نییه‌ ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ ئیمه‌ین له‌ تورکیا بوونمان هه‌یه‌ و هه‌وادار و سۆزمان گه‌لیک هه‌یه‌ ، چونکه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاشتیمان ده‌ویت ، به‌ڵام هه‌رچی PKK توند و تیژی به‌کارده‌بات.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی بڵێین: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نها له‌ نێوخۆدا باس له‌ کوردستان و نێوی کوردستان ده‌کا، و ده‌یانه‌وێت خه‌لکی کوردی پێبخاپێنن ، ئه‌گینا له‌ به‌رده‌م داگیرکار هه‌میشه‌ زه‌لیلن ته‌نانه‌ت ناتوانن نێوی کوردستان بهێنن ، سه‌یر بکه‌ن چۆن میرانی کۆیله‌ به‌ باشوری کوردستان ده‌ڵێت " باکوری عێراق".
دواتر کام ئاشتیخوازی بنه‌ماڵه‌ ، بۆ تورکیا به‌ ته‌نها له‌ دژی PKK زیاتر له‌ 10 هه‌زار که‌سیان به‌ کوشت وبڕدا ، له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌ گه‌ل یه‌کیتیدا بۆ پاوه‌نکردنی ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌ 15 هه‌زار که‌سیان به‌ کوشتندا و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن و که‌م ئه‌ندام کران.
هه‌ر له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای بنه‌ماڵه‌ سالانه‌ به‌هه‌زاره‌ها ژن ده‌بنه‌ قۆچی قوربانی ئه‌و ئاشتییه‌ کۆمه‌ڵاتییه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌سته‌به‌رکردووه‌.
ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانییه‌ بۆته‌ گیانهه‌ڵقه‌نێنی رۆژنامه‌وانانی ئازاد و ووشه‌ی ئازاد ، خۆ هه‌ر چه‌ند مانگێک ده‌بێت سۆرانی کاکه‌ حه‌مه‌یان خه‌ڵتانی خوین کرد ، هه‌ر ساڵێکیش ده‌بێت دکتۆر ستار تاهیر شه‌ریفیان تیرۆرکرد .
میرانی کۆیله‌ راست ده‌کات ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ ئاشتیخواز بێت دیاره‌ ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکاران و له‌سه‌رچۆک هه‌میشه‌ کرنووش ده‌بات ، باشترین به‌ڵگه‌ و نزیکترین به‌ڵگه‌ش دیاره‌ ئازادکردنی بکوژانی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی که‌رکوکه‌ ، که‌ چه‌ند رۆژێک ده‌بێت بکوژان له‌ به‌ره‌ی تورکمانی سه‌ر به‌ "میت" تێکڕایان ئازاد کرد..بۆیه‌ له‌مه‌دا راستی ووت که‌ بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌رخوێنی شه‌هیدان هه‌میشه‌ چۆکدادات و کرنووش بۆ داگیرکاران ده‌بات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که‌ بنه‌ماڵه‌ بوونیان له‌ باکوری کوردستان هه‌یه‌ ، خه‌ڵکی ده‌توانێ به‌ که‌مترین خۆماندووکردن سه‌یری "رۆژ تیڤی" بکات ئه‌و کات ده‌زانێت میلله‌ت بۆ خۆی له‌سه‌ر پێیانه‌ نه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکار و مافیا.رۆژ نییه‌ خه‌ڵکی باکوری کوردستان و هه‌وروه‌ها کوردان له‌ تورکیا له‌ خۆپیشاندان و پرۆتۆستۆی مه‌ده‌نیانه‌ نه‌بن.. به‌وه‌ پێک نایه‌ت چه‌ند که‌سێکی وه‌ک شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی ئێکسپایه‌ر و یه‌شارقایه‌ی ئاغاره‌فتار بوونه‌ته‌ بووقی بنه‌ماڵه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌ نه‌ورۆزی پار 2008 ئه‌و زاتانه‌ نه‌یانتوانی 100 که‌س له‌ هۆڵێک کۆبکه‌نه‌وه‌ ، جا نازانم زۆرینه‌ چینه‌؟!.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌که‌ ، فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:

http://www.taraf.com.tr/makale/4293.htm


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە