کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زارتی ناوخۆی عێراقی راپۆرتێكی به‌ڵگه‌داری له‌سه‌ر دزينی 500 لۆری له‌لايه‌ن كه‌ريم سنجاریيه‌وه‌ پێگه‌يشتووه‌

Tuesday, 13/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری به‌غداد
رۆژی 28 / 8 / 2011 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی راپۆرتيكی به‌ڵگه‌داری له‌سه‌ر دزين و ساخته‌كاری و گۆرينی ژماره‌و دۆسيه‌ی ((500)) سه‌ره‌ كه‌لله‌ی لۆريی بارهه‌ڵگر پێگه‌يشتووه‌، كه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ له‌لايه‌ن پياوه‌كانی كه‌ريم سنجاریيه‌وه‌، له‌ به‌غداده‌وه‌ وه‌ك تاڵانی بۆ هه‌ولير هينراون، دواجار له‌لايه‌ن سادق مزوری سكرتيری كه‌ريم سنجاری وه‌زيری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ هاوكاری ليوا ئازاد خۆشناو به‌ريوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ ته‌واویی ساخته‌كاريه‌كان له‌ ژماره‌ی مه‌كينه‌و مۆتۆر و سلنده‌ر و گير و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كراوه‌و ئه‌وه‌لياتی نوێیيان بۆ دروست كراوه‌و، له‌لايه‌ن سادق مزوری و چه‌ند ده‌لاڵێكه‌وه‌ هه‌ريه‌كه‌يان به‌ زياتر له‌ 40.000 چل هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌ته‌وه‌و، ته‌واوی پاره‌كه‌ش چۆته‌ گيرڤانی كه‌ريم سنجاری و داروده‌سته‌ ماڤياكه‌يه‌وه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ نووسينگه‌ی حسین عه‌لی كه‌مال بريكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراقيه‌وه‌ كه‌ سه‌ربه‌ پاراستنی پارتیيه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌يشتووه‌، ئه‌وانيش له‌ ڕێگه‌ی راويژكاری ياسايی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراقه‌وه‌ زانيويانه‌و، تا ئه‌وه‌ی راپۆرته‌ به‌ڵگه‌داره‌كه‌ له‌ سه‌ر دوو سيدی و نووسراويك له‌لايه‌ن دوو ئه‌فسه‌ری پايه‌ به‌رزی به‌ريوه‌به‌رايه‌تی هاتۆچۆی هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراقی كراوه‌، ئه‌وانيش دوو وينه‌يان ئاراسته‌ی نووسينگه‌ی سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عيراقی كردووه‌ بۆ ئاگاداربوون!

سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی له‌ نووسينگه‌ی حسين عه‌لی كه‌مال، ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست باسكردووه‌، كه‌ پێده‌چێت گه‌ر سه‌ياره‌كان نه‌گێرنه‌وه‌ ئه‌وا به‌ ره‌سمی كيشه‌ی ساخته‌كاريیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ په‌يوه‌نديمان به‌ عه‌ميد يوسڤ بادينی كردووه‌، زۆرێك له‌ زانياریيه‌كانی نێو ئه‌و راپۆرته‌ی پشت راستكردۆته‌وه‌، كه‌ سادق مزوری و ليوا ئازاد خۆشناو به‌و كاره‌ ته‌وزويركاريه‌ هه‌ستاون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە