کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، یان به‌ ته‌واویی واز ده‌هێنن؟

Sunday, 15/02/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح له‌ لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی‌، به‌ په‌له‌ له‌ به‌غداوه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سلێمانی و ئیستا له‌ ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، په‌یامه‌که‌ی پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و قسه‌ له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌که‌ن، شایانی باسه‌ دوێنێ شه‌و به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت، عوسمانی حاجی مه‌حمود به‌ره‌و به‌غدا چوو، چاوی به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وت، نامه‌ و راسپارده‌کانی دایه‌ ده‌ستیی، ئیستا له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و تاوتوێکردنی گۆڕانکارییه‌کان ده‌کات، تا بزانێت سه‌ره‌نجامی قسه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح و کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی ده‌گاته‌ کوێ. بۆچوونی کوردستانپۆست، له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌ ئه‌وه‌‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی، هێشتا ده‌رگایان له‌ به‌رامبه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیان دانه‌خستووه‌، ده‌نا ده‌بوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نامه‌ی وازهێنانی خۆیان ڕه‌وانه‌ بکردایه‌، نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ عوسمانی حاجی مه‌حمود بڕوات و داوای سه‌ره‌نجام بکات.  به‌ بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی سیاسییان له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و گومان له‌ سه‌ر چوونی عوسمانی حاجی مه‌حمود بۆ به‌غدا په‌یدا کردووه‌، ده‌ڵێن: ده‌بوو ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ ڕوونتر و ئاشکراتر پێشنیاری خۆیان ڕابگه‌یاندانه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر، هه‌موو شتێکیان بخستایه‌ته‌ ڕوو، هیچیان نه‌شاردایه‌ته‌وه‌، شاردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌، به‌و مانایه‌ دێت، که‌ ڕه‌نگه‌ خۆیان کێشه‌ و داخوازیی تایبه‌تیی خۆیان هه‌بێت‌، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانییدا یه‌کلای بکه‌نه‌وه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ جه‌ماوه‌ریی کورده‌وه‌ نییه‌، به‌تایبه‌تیی له‌ دوای ئه‌و قسانه‌ی ئاراسی شێخ جه‌نگیی زیاتر کێشه‌کانیان خۆیان قووڵتر بۆته‌وه‌.
له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌، ئیستا یه‌کێک له‌ ده‌زگاکانی یه‌کێتیی(زانیاریی)، گومانیش ده‌کرێت پاراستن بێت، له‌ ژێره‌وه‌ لیستێکی دوور و درێژیان له‌ سه‌ر کۆسره‌ت ڕه‌سوول نووسیوه‌ته‌وه‌‌، چه‌ند زانیارییه‌کیان تێدا نووسیوه‌، ده‌یانه‌وێت وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر کۆسره‌ت بڵاوی بکه‌نه‌وه‌، دانه‌یه‌ک له‌و لیسته‌‌ ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه‌، ئێمه‌ به‌ باشی نا‌زانین بۆ حاڵی حازر بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خوودی کاک کۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه‌ بکه‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە