ئەو لاوەی عارەبانەکەی خۆی سوتاند ئازادکرا
Saturday, 22/01/2011, 12:00
تایبەت بە کوردستانپۆست
بەپێی هەوالێک لەدەزگای ئاسایشی هەولێر، به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، کە ئەو کەسەی عارەبانەکەی سوتاند ناوی سیروان بوو، دوێنێ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌ره‌ڵاکرا، شایانی باسه سیروان، یه‌کێکه له سه‌دان لاوی شاری هه‌ولیر که له‌به‌ر بێکاریی ناچارن عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی به‌کار بهێنن، تا بژێوه‌ی ژایانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیس و کارمه‌دانی شاره‌وانییه‌وه فشاریان بۆ هێنا و ئه‌ویش له‌داخاندا به‌نزینی کردبوو به عه‌ره‌بانه‌که‌یدا و سوتاندبووی، ئه‌مه وای کرد که ئاسایش بچێت و ئه‌و کوڕه لاوه بگرێت.
گرتنی سیروان بووە هۆی ئەوەی نارەزایەتیی لێ بکه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده گرتنی ئه‌و عه‌ره‌بانچییه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ستەمە زۆردارییە بوو، کە پارتی لەهەولێر دەیکات زۆرینەی کۆلەکە ئابوریی و بازرگانیەکانی داگیر کردوە.
کاریگەری خۆسووتاندنی محەمەد تونسیش هۆکارێکی تری ئەو سوتاندنە بووە بۆ ئەوەی شۆڕشییکی لێ بێتە ئاراوە و تا هاوشیوەی زین عابدین تەخت و تاراجی خۆی و بنەماڵە و حیزبەشی لە ناو ببات و ببێتە سیمبوڵێک بۆ نارەزایەتی خەلک.
هەمان سەرچاوە ئەوەی درکاند سەرەتا ئاسایش نیازی خراپی هەبوو بەرامبەر ئەو گەنجەی کە عارەبانەکەی سوتاند، بەڵام دوای ئەوەی نووسین و بابەتی لە کوردستانپۆست و چەند شوێنێکی تر لە سەر نووسرا و بەردەوامی دیارده‌ی خۆسوتاندنی گەنجان لە ولاتانی عەرەبی ئەفریقی دەسەڵات ترسی لێنیشتوە، بۆیه له ترسی ئه‌وه‌ی، که ئه‌م هه‌واڵه کێشه‌ی گه‌وره‌تری لێ نه‌بێته‌وه بۆیە بەپەلە ئازادیان کرد و عارەبانەیەکی نوێشیان بۆ سیروان کڕییه‌وه.
شایەنی باسە پارتی و یەکێتی ترسیكی زۆریان لێنیشتووە لەوەی هاوشیوەی تونس خەڵک لێیان راپەرێت، چونکە هاوشێوەی سەرۆکی تونس ملیارەها دۆلاری ئەم گەلە دزراوە و سێ بنەمالە زیاتر له 19 ساڵه تاوان و ناپاکی نیشتمانیی زۆریشیان کردووە.
پەیامنیری کوردستانپۆست ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ گەنجانی هەولێر و شارەکانی تری کوردستان هەر بۆخۆشی دەلێن شۆرشی بەنزین زۆر لە فیشەک کاریگەرترە و بۆیە بەردەوام بۆ گالتە بەتەلەفۆنەوە دەلێن بەنزینت لایە !؟ زۆرینەی ئه‌و نارەزایەتیانەی دەسەڵات بەتایبەتی عارەبانچییەکان، بەنزینیان لایە و هاکا لەشوێنێک تەقاوە ...
پەیامنێرمان ئەوەی راگەیاند چاوەروانی ئەوە دەکریت کە خۆسوتاندنی بێکار و هەژاران وەک نارەزایەتییەک بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە دەست پێ‌بکات ئەو کات هاوشیوەی تونس بەرەو دروشمی روخاندن دەروات و هەمووشمان ئەو بەرپرسانە باش دەناسین چەندە ترسنۆکن لەگەل بچوکترین ترس کە بیان گاتێ چۆن ده‌بن به مامز و بیر له هه‌ڵاتن ده‌که‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست