به‌به‌ڵگه...حزب القائیدی مه‌سعودی ته‌زویرچی له هه‌ولێر ده‌رۆزه‌ی ده‌نگ ده‌کا
Thursday, 04/03/2010, 12:00
مۆدێله ده‌رۆزه‌کردنێک هه‌یه، ده‌رۆزه‌که‌ر ده‌ست پان ده‌کاته‌وه بۆ بڕه پاره‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر پێتدا ئه‌وه خوا خێرت بنووسی، ئه‌گه‌ر نه‌تدا ئه‌وا جوێن ده‌خۆی. پارتێش به هه‌مان ستایل، که‌وتۆته به‌ر ده‌رگای ماڵان و نامه‌ی داواکاریان ده‌به‌خشێته‌وه، به زمانێکی شیرین داوای ده‌نگت لێ ده‌کا به‌ڵام ترسێنه‌ر. له‌کاتی له ده‌رگه‌دانه‌که چه‌ند قسه‌یه‌کی پڕوپووچی هه‌مان سیاسیه‌تی ڕابردوویان کاوێژ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ویش بۆ چاندنی هه‌ستی شارچێتی و ناوچه‌گه‌رێتی (لێککردنی میلله‌ت به فێڵی ململانێی حزبی) که دواتر ئه‌نجامه‌که‌ی و براکوژیمان بینی.
له‌ناو زه‌رفی نامه‌که‌دا:
1- داواکارییه‌کی لقی دووی تێدایه، که پارتی به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بۆ هه‌ولێر دایڕشتووه، (ده‌نگی چه‌ند گه‌ڕه‌کێک بۆ کاندیدێک). داوا ده‌که‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن.
2- ڕێنمایییه‌ک بۆ چۆنییه‌تی ده‌نگدانه‌که.
3- کارتێک، بۆ ڕێکلامی کاندیده‌که‌ی خۆی (پ.د.ک).
به‌ڵگه‌کان:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/images/pdk1.jpghttps://www.kurdistanpost.nu/biz/images/pdk2.jpghttps://www.kurdistanpost.nu/biz/images/pdk3.jpg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست