به په‌له: نێچر به دزییه‌وه خۆی گه‌یانده تاران، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا مه‌سعود به نهێنی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌کانی ئێران رایانگه‌یاند که‌وا نێچیره‌ڤان بارزانی له سه‌ردانێکی کوتوپڕدا به نهێنی خۆی گه‌یانده ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واله‌کان به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا به دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیر، مه‌سعود بارزانییش به نهێنی و دوور له چاوی میدیا و راگه‌یاندنه‌کان، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌چیت و پلان بۆ هێرش بردنه سه‌ر گه‌ریلاکانی قه‌ندیل و یارمه‌تی سه‌ربازیی ئێران و هاریکاریکردنی مه‌سعود بۆ پلاندان و هێرشبردنه سه‌ر قه‌ندیل له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌که‌ن.
نازم ده‌باغ که نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له تاران ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به درۆ خسته‌وه، له کاتێکدا نازم ده‌باغ (نازم عومه‌ر) بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی هاتنی ئه‌م دوو بارزانییه ده‌کات. به‌ڵام چه‌ند سایتێکی ئێرانی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و نهێنییه هه‌ڵدایه‌وه و هاتنه‌که‌یان ئاشکرا کرد.
بۆ بینینی هه‌واڵه‌که‌کان به فارسی کلیکی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.farsnews.com/plarg.php?nn=M736876.jpg معاون بارزانی وارد تهران شدhttp://www.tabnak.ir/ http://www.bultannews.com/ روزنامه شرق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست