ئاشكرابوونی چه‌ند گه‌نده‌ليه‌كی حاكم تاريق گه‌ری به‌ريوه‌به‌ری گشتی ديوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ
Thursday, 01/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری وه‌زاره‌تی ناوخۆسهرچاوهيهك له هۆبه‌ی تۆماركردن و مۆله‌تدان به سه‌نته‌رو ڕێكخراوه‌كان له‌ناو ديوانی وه‌زاره‌ت پيی راگه‌ياندين، كه حاكم تاريق گه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ديوانی وه‌زاره‌ت ، هيچ رێكخراويك يا سه‌نته‌رێك له ده‌ستی ده‌رنه‌چووه ئه‌گه‌ر به‌رتيل يا به‌هۆی ريكخستنی شه‌وانی ئه‌رخه‌وانیيه‌وه بۆی ئامدەنەکرابێت، ئەمەش هۆکارێک بووە کە یارمەتی ئەوەی داون و مۆڵه‌تيان وه‌رگرتووه، ته‌نها ئه‌و ريكخراو سه‌نته‌رانه نه‌بووبيت كه ژن و كچ و كوره به‌رپرسه‌كان وه‌ك يانه‌سيب بۆ يان ده‌رچووه بۆ پاره خواردن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ليژنه‌ی ناوچه‌ی ناوخۆ ٢٣ پۆليسی بنديواری بۆ كراوه‌و، له به‌ريوه‌برايه‌تی پۆليسی هه‌وليريش ١٠ مووچه‌ی بنديواری بۆ براوه‌ته‌وه
به پيی سه‌رچاوه‌یيه‌ك له نووسينگه‌ی ليوا ئازاد خۆشناو به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی هاتۆچۆی هه‌ولير، حاكم تاريق زياتر له ٣٠٠ ره‌قه‌می ژماره تايبه‌تی وه‌رگرتووه و فرۆشتويه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ل ٦٠٠ كارتی ژماره علوجه‌كان و رۆژانه به ته‌له‌فۆنيك مۆڵه‌تی ليخورين بۆ ئه‌و خانمانه وه‌ر ده‌گیراوە كه دۆست و ناوسیاوی خۆین و لە کاتی پێویستدا شەوی سوریان لەگەلدا دەکاتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه تا ئيستا ١٢ راپۆرت له دژی ليوا به‌ختيار بابان راوێژكاری سه‌ربازیی وه‌زيری ناوخۆ گه‌ياندۆته پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی پارتی.
به پێی هه‌مان هۆبه‌ی سه‌نته‌ره‌كان و به‌هۆی ئه‌و په‌يوه‌نيده‌يەوه، له ماوه‌ی ٣ مانگدا ٣ خانمه سكرتيری داناوه و دواتريش لايداون، کە به ئاشكرا ئه‌و دياردانه‌ی ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی پياوی پاراستنه.
ئه‌وه‌ی شايانی باسه، حاكم تاريق گه‌ردی له كاتی ڕژێمی به‌عسدا به‌هۆی عه‌ميد عه‌بدولره‌حمان شه‌كرچی مديری ئه‌منی شيمالی له هه‌ولير چۆته (كۆليژی شورته‌ی ممتاز) له به‌غدادو ماوه‌ی ١٠ سال يه‌كه‌مين معته‌ميدی ئه‌منی شيمالی بووه و ئه‌مرۆش دوای كه‌ريم شه‌نگاری يه‌كه‌مين پياوی پاراستنه له ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست