مایكڵ رۆبن: ئەمریكییەكان باوەڕیان بە سەركردە كوردەكان نییە
Wednesday, 22/12/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست (سلێمانی)
ڕۆژی (دووشه‌ممه) گۆڤاری لڤین بانگێشتنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی، (مایكڵ رۆبن)ی كردبوو بۆ سیمینارێك له شاری سلێمانی، به ناونیشانی (هه‌ڵسه‌نگاندنی دیبلۆماسیه‌تی كوردی)، سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه به ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له هه‌ردوو شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌ستی پێكرد.
مایكڵ رۆبن، باسی له گرنگی لۆبیی كوردی كرد، بۆ گرنگیدان به دۆزی كورد، به‌و پێیه‌ی ئه‌و شێوازه لۆبییه‌ی ئێستا كورد دروستی كردووه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌سه‌ر رای گشتی ئه‌مه‌ریكی.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مه‌ریكییه‌كان واده‌زانن كه كورد ته‌نها له هه‌ڵه‌بجه توشی كاره‌سات بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، نایانبه‌نه شوێنه كاره‌ساتباره‌كان، به‌ڵكو له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و سیاسه‌تمه‌داره‌كاندا كۆتایی به سه‌ردانه‌كانیان ده‌هێنن، وتی: ئێستا ئه‌مه‌رییه‌كان ئه‌وه باش ده‌زانن كه كورده‌كان كه‌باب و سه‌روپێ و خواردنی خۆشیان هه‌یه، چونكه كاتێك دێنه هه‌رێمی كوردستان به خواردنه‌وه سه‌رقاڵیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كاره‌ساتانه نازانن كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه.
مایكڵ رۆبن سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، وتی: من نازانم بۆچی خه‌ڵكی كوردستان تێناگه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا بڕوا به سه‌ركرده كورده‌كان ناكه‌ن، كێشه‌كه كورد نییه، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا تێده‌گه‌ن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ری ره‌شدا هه‌یه نه‌ك له‌گه‌ڵ كورددا.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا، باسی ئه‌وه‌یكرد: له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه داڵده‌ی تۆمه‌تباریی وه‌كو قاسم ئاغا ده‌درێت و رێزی لێده‌گیرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و که‌سه تۆمه‌تباره به كوشتین ده‌یان كورد، ئه‌مه به نسبه‌ت گه‌لی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه هه‌مان شت هه‌یه، كه چه‌ندین جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریكی كه ئێستا له كوردستانن و له ئه‌مه‌ریكا وه‌كو دز ته‌ماشا ده‌كرێن، به‌ڵام سه‌ركرده كورده‌كان شانازی به دۆستایه‌تییانه‌وه ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
رۆبن پێی وابو، كورده‌كان پێویستیان به‌وه نییه پشتیوانی له كۆمارییه‌كان یان دیموكراته‌كان بكه‌ن له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان، پێویستیان به‌وه‌یه كه پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنن، نه‌ك حیزبێك، نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه: كه كورده‌كان له ویلایه‌تی جۆرجیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانی‌یان له دیموكراته‌كان كرد، به‌ڵام ده‌رنه‌چوون، ئێستاش كۆمارییه‌كان وه‌كو دوژمن ده‌ڕواننه كورده‌كان له‌و ویلایه‌ته.
پاش ئەوەی پیاوەكانی پاراستن بە بەرنامە چەند كەسێكیان ناردبو كە وەسفی مەسعود بارزانی بكەن و رەخنە لە مایكڵ روبن بگرن، ئەندام پەرلەمانێكی ژنە كۆیلەی پارتی و چەند پاراستنێك یەك لە دوای یەك قسەیانكرد و كەوتنە پیا هەڵدان بە مەسعود بارزانیدا، لە ناو كوڕەكەدا سەباح عەلی قارەمان وتی: من وەك نووسەرێكی كوردستانپۆست قسە دەكەم، باسی هەوڵی رفاندنەكەی خۆی كرد لە لایەن سیخورەكانی یەكیتیەوە، رەخنەی لە مایكڵ رۆبن گرت بەوەی كە تۆزیك نەرمترە بەرامبەر بە یەكێتی، ئەو ئازادییەی لە سلێمانیدا هەیە بە ئازای خەڵكی سلێمانی دەوروبەری زانی كە دیكتاتۆریەتییان قەبوڵ نییە. هەر بۆیە یەكیتی و پارتی بە دوو دیكتاتۆری كوردی لە قەڵەمدا.
سەباح وتیشی: بەلای منەوە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی یەكێتی و پارتی دیكتاتۆر و ژن كوژ رۆژنامەنووسكوژ و گەندەڵن، سیاسییەكانی ئەمریكا دیفاع لەو دیكتاتۆرانە دەكەن و لە گەڵ خەڵكی فەقیر و هەژاردا نیین.
قسەكانی سەباح پیاوەكانی پاراستنی قەڵسكرد و پیاوێكی پاراستن ویستی بەرپەرچی بداتەوە، بەڵام هیچی پێنەكرا و دواتر ئەندام پەرلەمانە كۆیلەكەی بنەماڵە یەكسەر كۆڕەكەی بە جێی هێشت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست