ئاگادارییه‌ک له کوردستانپۆسته‌وه بۆ هه‌موو هه‌ڵسوڕاو و په‌یامنێره‌کانمان له باشوری کوردستان!
Friday, 28/01/2011, 12:00
1. ئاگاداری په‌یامنێری ژماره 12، له شاری زاخۆ ده‌که‌ین، که بابه‌ته‌کان گه‌یشتوون و ئه‌و کارانه‌ش، که باسی ده‌که‌ن و زیاتر و زانیاریی زیاترمان ده‌وێت. کوردستانپۆست دێته دیده‌نیتان وه‌ک پێمان راگه‌یاندوون .
2. ئاگاداری په‌یامنێری ژماره 10 و 11 ده‌که‌ین له شاری دهۆک که په‌یوه‌ندییه‌کانیان چڕتڕ بکه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی به په‌یامنێری سمێل و موسڵه‌وه بکه‌ن، چاوه‌ڕوانی نامه بن له زووترین کاتدا.
3. ئاگاداری بۆ په‌یامنێرمان له پیرمام و شه‌قلاوه تکایه و زیاتر سه‌یری ڕهووشهکه بکه‌ن، هه‌موو ئه‌و شتگه‌لانه په‌یڕه‌وبکه‌ن که له نامه‌که‌دا هاتووه و هه‌وڵی په‌یوه‌ندیی زیاتر بن، ئه‌وه‌ش باشه له ناو ئه‌و هێزه‌ی باسی ده‌که‌ن په‌یوه‌ندی دروست بووه . وریابن سۆز زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا و وریاتر کاره‌کان بکه‌ن، نامه و هه‌واڵه‌کان گه‌شت و سلێمانیمان لێ ئاگادار کردۆته‌وه .
4. په‌یامنێرمان له شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ین ژماره‌ی 6 .5 .4. له‌کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بکه‌ن به هه‌مان ژماره‌وه که له‌نامه‌که‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی زه‌حمه‌ت بوو هه‌مان شوێن، که بۆتان دیاریکراوه له‌وێ بن و کوردستانپۆست ده‌تان بینن
5. په‌یامنێرمان له دوکان ، قه‌لادزه ، ڕانیه ، به‌سته‌سێن ، ژاراوه ، تکایه پهیوهندێکان فه‌رامۆش مه‌که‌ن با پاشا گه‌ردانی دروست نه‌بێت . به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به‌هێزی ئاڕ ئاڕ مه‌ده‌ن ده‌ستکاری جێگه‌کان بکرێت، که موڵکی گشتییه . نامه‌کان هه‌موو ڕوونکردنه‌وه‌ی تێدایه، ده‌بێ په‌یڕه‌وی بکرێت.
6.په‌یامنێرمان له‌گه‌رمیان و که‌لارو کفری ، تکایه هه‌واڵی ئه‌وانه‌مان زیاتر بۆ ڕون که‌نه‌وه که له‌شاره‌کان دورکهو تونهتهوه
7. په‌یامنێرمان له خانه‌قین په‌یوه‌ندییه‌که‌تان گه‌یشت، چاوه‌ڕوانی نامه‌که بکه و په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی 7وه بکه له جه‌له‌ولا
8. په‌یامنێری ده‌ربه‌ندیخان ئاگادار ده‌که‌ین که پێشنیاره‌که‌ی ده‌بێ قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت. تکایه چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
8 . په‌یامنێرمان له چه‌مچه‌ماڵ چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی بن، په‌یامنێری ته‌کێ و ئاغجه‌له‌ر دێنه لات چاوه‌ڕوان به نامه‌که‌ش که به‌ده‌ستان گه‌یشتووه ، چاوه‌ڕوانی نامه‌ی دووهه‌م بن.
9. په‌یامنێرمان له‌که‌رکوک ژماره‌ی 9،8 ،23، زانیارییه‌کانتان گه‌یشت، به‌ڵام ده‌بێ قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکه‌ین، تکایه چاوه‌ڕوان بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر زانیاری وه‌ربگرین.
10. په‌یامنێرمان له سلێمانی ڕه‌وشه‌که وریایی ده‌وێ، فڕۆکه‌خانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فه‌رامۆش نه‌که‌ن، کارێ نه‌که‌ن ئه‌وه‌ی داواتان لێکراوه شکست بێنێ، زۆر له‌هێزه چه‌کداره‌کان په‌یمانیان داوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش رۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ن باوه‌ڕ ناکه‌ین که‌سێ ناوی پێشمه‌رگه بێت و خۆی گڵاو بکات، چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندییه‌کان بن زانیاری زیاترتان ده‌ده‌نێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست