کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌وتۆته‌ خۆی، خه‌ریکی ته‌زویرکردنه‌

Saturday, 06/03/2010, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانی به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ بۆ مانگێک زیاتره‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌وتۆته‌ خۆی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای ته‌زویره‌وه‌ ده‌نگێکی زۆر به‌ده‌ست بهێنیت به‌تایبه‌تیی ئه‌م به‌یانییه‌ سه‌رچاوه‌که‌ ئاگاداری کردینه‌وه‌، که‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی 3، مه‌ڵبه‌ندی 17، مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ و کۆیه‌، به‌ ئاشکرا پیاوه‌کانی کۆسره‌ت له‌ ڕێگای مولازم که‌ماله‌وه‌، جموجۆڵییه‌کی ئاشکرا ده‌نوێنن، بۆ نمونه‌ له‌ ڕێگای ئه‌وانه‌وه‌ که‌ کاری ته‌زویرات ده‌که‌ن، ته‌سکه‌ره‌ و شوناسنامه‌ی عێراقیی و هه‌ویه‌یان ته‌زویرکردووه‌، یان مردوویان زیندووکرۆته‌وه‌، ناوه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌کار ده‌هێنن، بۆ ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌، ئه‌و که‌سانه‌ پێش ئه‌وه‌ی بچن ده‌نگبده‌ن، ده‌ستیان چه‌ورده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ ده‌چن په‌نجه‌یان مۆر ده‌که‌ن، کاتێک هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌ستمۆرکراوه‌کانیان که‌ له‌ ژێره‌وه‌ چه‌وره‌، لێی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر که‌مێک دیارما، ئه‌وا به‌ ماده‌ی کلۆر (فاست) لێی ده‌که‌نه‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ ده‌چنه‌ بنکه‌یه‌کی تر له‌وێ به‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ته‌زویرانه‌ جارێکی تر، یان چه‌ند جارێک ده‌نگ ده‌ده‌ن.
دیارده‌ی ته‌زویرکردن، نه‌ک له‌ لای پیاوه‌کانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، به‌ڵکو له‌ لای پارتیی و یه‌کێتی بره‌وی هه‌یه‌، ئه‌مه‌می که‌ ئاشکرامان کرد، یه‌کێکه‌ له‌ شێوازی ته‌زویرکردن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە