کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موژده‌ بۆ خه‌ڵکی .. عێراق به‌ کوردستانه‌که‌یه‌وه‌ ، له‌سایه‌ی سێ بنه‌ماڵه‌ی مافیاوه‌ له‌ نێو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا ،چواره‌م ده‌وڵه

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


ماڵپه‌ری ره‌سمی شه‌فافیه‌تی جیهانی (ترانسپێره‌نسی ئینترناشیونال) له‌ دووتویی راپۆرتی 2009 یدا ، رایگه‌یاند که‌ عێراق به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌که‌ی مه‌سعود و جه‌لال پاش سۆماڵ ،ئه‌فغانستان و ماینیمار ،به‌ چواره‌م ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ ده‌رچوو.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ هه‌میشه‌ باس له‌وه‌ده‌کات به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ نیازین له‌ ناوی ببه‌ین ، زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ هاوار ده‌که‌ن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن ، که‌چی نه‌ک ته‌نها گه‌نده‌ڵی که‌م نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵکو هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه‌ و وای لێهاتووه‌ که‌ ببێ به‌ سه‌ره‌تانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و خه‌ریکه‌ هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی له‌ ناو ببات و له‌ ده‌ستبدرێت.

عێراق سێ بنه‌ماڵه‌ی مافیا ،له‌ کوردستان دووبنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و مه‌سعود و له‌ ناوه‌راست و باشوریش بنه‌ماڵه‌ی ئالحه‌کیم که‌ ئێستا له‌ لایه‌ن عه‌ممار ئالحه‌کیمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت ، گه‌وره‌ترین سێ بنه‌ماڵه‌ی مافیا له‌ ناوچه‌که‌ پێکده‌هێنن.. لای خه‌ڵکی کوردستان جیگای سه‌رسوڕمان نه‌بوو کاتێ عه‌مماری موراهیق له‌ وه‌لامی پرسیارێکدا بۆ "ئاوێنه‌" وتبووی : ئێمه‌ ته‌نها پارتی و یه‌کێتی ده‌ناسین!. راست ده‌کات ئه‌و بنه‌ماڵه‌ مافیا و به‌کرێگیراوه‌ ، له‌ کورددا ته‌نها دوو بنه‌ماڵه‌ هاوتا مافیاکه‌ی جه‌لال و مه‌سعود ده‌ناسیت.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لنکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ ، لیسته‌که‌ و نه‌خشه‌ جیهانییه‌که‌ ببینه‌:
http://www.transparency.org
http://media.transparency.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە