کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمە ئەمین پێنجوینی: ئەگەر تاڵەبانی نەخۆش نەکەوتبوایە، دۆخەکە زۆر جیاواز دەبوو

Saturday, 01/06/2013, 12:00


ئەو هەواڵەی خوارەوە بە زمانی تورکی بڵاوکراوەتەوە، بە کوردی کراوە و بۆ یەکەمجار کوردستانپۆست بڵاوی دەکاتەوە، لەو هەواڵەدا حەمە ئەمین پێنجوینی، کە لە غیابی تالەبانییدا ئەو قسانە دەگێڕێتەوە گوایە تالەبانی هەڵوێستی بەرامبەر بە ئازادکردنی ئۆجەلان دیاریی کردووە و داوای لە حەمە ئەمین پێنجوینی کردووە بەو کارە هەڵبستێت.
سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای زانیاریی، کە ئەم هەواڵەی بۆ ناردین، لەهەمانکاتدا ئەو زانیارییەی خستەبەردەستمان کە حەمە ئەمین پێنجوینی کەسی نزیک تالەبانییە، یەکێکە لە کارمەندەکانی دەزگای زانیاریی و لەسەر داخوازی ئەو دەزگایە ئیستا بۆتە کەسێکی نزیکی پەکەکە، بەرادەیەک زۆر کەس هەستی پي دەکات کە وەک کەسایەتیەکی نەتەوەیی سەربەخۆ کاردەکات، بەلام راستیەکەی ئەوەیە ئەو خۆی لەپکک نزیکد دەخاتەوە چونکە یەکێتی بەو کارەی سپاردوە. سەرچاوەکە درێژەی پێدا و تی: لە دواین لێدوانی حەمە ئەمین پێنجوینی، لە گاڵتەجاڕیی و مەهزەلە دەچێ نەوەک لێکدانەوە بە زۆرەملێ و دوور لە رەوشتی ئەمانەتی مێژویی، بەتایبەتیی، کە دەڵێ تالەبانی ئەو شەوەی نەخۆش کەوتوە بەوی گوتوە کە لەجیهاندا کەمپینێکی جیهانی بۆ ئۆجەلان دەکەم! شایەنی باسە هەر پێجوینی ماوەیەک لەمەوبەر وتی کە ئەو هەنگاوەی ئاشتی لەنیوان تورکیا و پکک بەدەستپیشخەری نێجیرڤان بارزانی بووە
ئەوەی بۆ ئیمە جیگای سەرنجە هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ئۆجەلان لەلایەن تالەبانیەوە هەولێکە بۆ جوانکردنی تالەبانی لەبەرامبەر دەیان تاوان و ناپاکی و دژایەتی پکک کە هەقە پکک ئەوەی لە یاد نەچوایە، چونکە هەر ئەو تالەبانیە بوو لە ٩٢ دەیوت ئۆجەلان کەسێکی شیتە و تا سالی ٢٠٠٠ دوو جار لەگەل میت و سوپای تورک شەری گەریلاکانی کرد.
سەرچاوەکە دیسان وتیی: ئێمە باش حەمە ئەمین پێنجوینی دەناسین، مێژوی پێنجوینی ئەوەندە کۆن نیە ، خەلکێکی زۆر دەیناسی کە لەسەردەمی رژێم یەکي لە بەعسیەکانی سەدام بوو ، لەدوای راپەرینیش و پاش ئەوەی چەند دانیشتنێکی لەگەڵ تالەبانییدا کرد خۆی لەپکک نزیک خستەوە. ئەوەی خوارەوە هەواڵەکەیە کە لە تورکییەوە بەتایبەتیی بۆ کوردسدتانپۆست وەرگێڕدراوە و تا ئیستا بە کوردی هیچ راگەیاندنێک بڵاوی نەکردۆتەوە.
*************************************
پەروەر یاش بەرلین ٣١-٥- ٢٠١٣ ئاژانسی هەواڵی فورات
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "محەمەد ئەمین پێنجوێنی" لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ئەڵێ: ئەگەر سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2012 دا، نەخۆش نەکەوتبایە لە پێناوی ئازادیی بۆ ئۆجالان، بە پشتگیری چەند سەرکردەیەکی جیهانی دەستی بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی فراوان ئەکرد. بەپێی پێنجوێنێ ئەو شەوەی کە بڕیاربوو تاڵەبانی دەست بەو هەڵمەتە بکات نەخۆش کەوت. لە هەمان لێدواندا بۆ فورات، پێنجوێنێ باس لە کۆبونەوەی تاڵەبانی و شێورمەندی دەزگای هاواڵگری تورکی "میت" ئەمرە تانەر ئەکات.
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و سیاسەتمەداری باشوری کوردستان محەمەد ئەمین پێنجوێنی کەسایەتیەکە ئاگای لە پشتی پەردەی ئەو ڕوداوانەیە کە لەگەڵ پاشەکشەکردنی گەریلاکانی هەپەگە "هێزی چەکداری پکک" هاتنە ئاراوە. ئەو ئەڵێ: قۆناغەکە لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە ئەنجامی دیالۆگو دیداری سێ لایەنە لە نێوان هەولێر بەغدا و قەندیل دواییش کەسایەتیەکی ناوداری ئەنکەرە هاتە ناو دیدارەکان هاتە ئاراوە.
پێنجوێنی کە لە حەوتووی داهاتو بەبۆنەی کۆنگرەی ١٣ هەمی کەنەکە لە سڵێمانیەوە هاتە بروکسل. دەربارەی کۆبونەوەکانی ٢٠١٠ی ئەوروپا و کۆبونەوەکانی تاڵەبانی چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی نەخۆش بکەوێ، چەند وردەکاریەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دڕکاند.
شێورمەندی میت ئەمرە تانر لە دیدارێکی ٤ کاتژمێریدا پێی گوتم: لە ڕاستیدا من پێویست بوو خانەنشین کرابام. بەڵام لەسەر داوای سەرۆک وەزیر ئەردۆغان ٦ مانگ کارەکانم درێژکرانەوە. ئامانج لەوەدا پڕۆژەی چارەسەری بوو. ئەو داوای لە من کرد ئەو پڕۆژەیە بخەمە واری جێبەجێکردنەوە و داواکاریەکانی پکک ەی پێڕابگەیەنم.
دەربارەی پڕۆژەکە، پێنجوێنی ئەڵێ تانەر وای پێڕاگەیاندم: پکک ئاگربەست ڕائەگەیەنێ، لە دەرەوەی لیستەیەک کە ناوی ٧٥ کاربەدەستی پکک ەی تێدایە، یاسای لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنرێ. دوای تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر ئاگربەست، ئەو یاسایە ٧٥ کەسەکەش ئەگرێتەوە. ئەو کەسانە بۆ ماوەیەک یان لە باشوری کوردستان، یان لە وڵاتێکی دیکەدا ئەژین. ئەو کەسانەی کە یاسای لێبوردن ئەیانگرێتەوە، ئەتوانن بەشداری لە ژیانی سیاسیدا بکەن و مافی پەروەردە بە زمانی کوردی ئەکەوێتە ئەژێندای تورکیا و ڕێژەی لە سەدا ١٠ بۆ هەڵبژاردن دائەبەزێ.
لە پرسیارێکیدا پێنجوێنی لە شێورمەندی میت ئەپرسێ؛ ئەگەر هاتو دوای پاشکشێی گەریلاکان دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەنا؟ تانەر ئەلێ: ئەو کاتە من خۆم ئەچمە شاخ و ئەو کاتە بە عەرەبی ئەڵێم "ئەهلەن وە سەهلەن" ئەو کاتە ئێوە بانگهێشتی چیاکان ئەکەم. من لە پێناوی ئەو کارە سەردانی هەولێرم کردو لەگەڵ تاڵەبانی کۆبومەوە. تاڵەبانی پێی گوتم ئەگەر دەتانهەوێ کێشەی کورد چارەسەر بکەن، نەک ٧٥ کەس بەڵکو ئامادەم میوانداری لە ٧٥ هەزار کەس بکەم.
پێنجوێنی هەروەها ڕایگەیاند: شێورمەندی میت پێی گوتم کە ئەو لە سەرەتای قۆناغەکەدا سەردانی قەندیلی کردوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆنسەی سەرۆکایەتی پکک موراد قەرەیلان بکات. بەڵام قەرەیلان پێی گوتوە با دیدارو مفاوەزاتەکەمان لە ڕێگای ئۆجالانەوە بێ لە ئیمراڵی. منیش گوتم، ئاخر ناکرێ دەوڵەت لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجالان دابنیشێ چونکە ئەوکاتە ئەگەری کودەتای سەربازی دێتە ئاراوە.
هەروەها پێنجوێنی لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باس لەوە ئەکات کە لە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٢ تاڵەبانیش هاتۆتە ناو دیدارەکانی نێوان پکک ەو ئەنکەرە و پڕۆژەیەکی پێشکەش کردوە. ناوبراو لەسەر پڕۆژەکەی جەلال تاڵەبانی بەو شێوەیە دوا:
"چەند کاتژمێرێک بەر لە نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی ئامادەکاری بۆ هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی ئەکرد لە پێناوی ئازادکردنی ئۆجالان. ئەو ئەیویست لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆببێتەوە و ئەوان بخاتە ناو هەڵمەتەکە. ئەو ئەیویست بۆ ئەو مەبەستە وەفدێک لە کەسانەی وەک پاپاندرەو و دەستمۆند توتو پێکبێنێت و بابەتی ئۆجالان بخاتە ناو کۆبونەوەی سۆسیال ئینتەرناسیۆناڵ. مام جەلال داوای لە من کرد "مەبەستی پێنجوێنیە" کە ببمە سکرتێری ئەو وەفدە. ئەو ئامادەکاری ئەکرد بۆ ئەوەی لە سەری ساڵ بگەڕێتەوە سلێمانی و لەگەڵ "کەجەکە"، "بەدەپە" و "دەتەکە" کۆببێتەوە. بەندە سەرەکیەکان لە پڕۆژەکەی مام جەلالدا بریتی بوون لە: ئازادکردنی ئۆجالان لە زیاندان، سڕینەوەی ناوی پکک لە لیستی تێرۆر و دەستپێکردنی مفاوەزات لە نێوان حکومەتی تورکیا و پکک. ئەو ئەو کاتە لە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەندێک وڵاتانی عەرەبیدا پشتگیری باشی بەدەست هێنا. من لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ تاڵەبانی کۆبومەوە و کاتژمێر ١١ لە ڕێگای فڕۆکەوە هاتمەوە سلێمانی. بەڵام لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ٢١:٠٠ مام جەلال چوە نەخۆشخانەو پڕۆژەکە نەکەوتە واری جێبەجێکردنەوە. ئەگەر مام جەلال لە دەرەوە بوایە قۆناغەکە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر پەرەی ئەسەند و دەوروبەرانی نێودەوڵەتیش پشتگیری تەواوی پڕۆژەکەیان ئەکرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە