کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ يادی 49 ساله‌ی ده‌نگی كوردستان _عيراق، پيشمه‌رگه‌ ديرينه‌كانی پارتی ئاماده ‌نه‌بوون

Tuesday, 11/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپيش سالار عوسمان به‌ريوه‌به‌ری ده‌نگی كوردستانی پارتی له‌ پيرزين يادی 49 ساله‌ی ئه‌و ئيتسگه‌يه‌ی كردووه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پيشمه‌رگه‌ ديرينه‌كانی پارتی تيايه‌ به‌شداربن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتیيه‌وه‌ ئه‌و زانيارينه‌ی باسكردووه‌، هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ ديرينه‌كانی ئه‌و حزبه‌ له‌و ياده‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌ تا ئيستا چه‌ند جارێك زياتر له‌ 23 پيشمه‌رگه‌ی ديرينی شۆرشی ئه‌يلول داوايان له‌ مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سياسی و نيچيره‌ڤان بارزانی كردووه‌، كه‌ ناكريت كۆنه‌ ره‌فيق حزبیيه‌كی به‌عس و ئه‌منيكی رژيم به‌ريوه‌به‌ری ئه‌و كه‌ناله‌ بيت كه‌ مه‌لا مسته‌فا دايمه‌زراندووه‌!
دوای ئه‌وه‌ی له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانی و سكرتيری مه‌كته‌بی سياسی و مه‌حمود محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌ياندنی پارتیيه‌وه‌ گوێ له‌ داوه‌كه‌يان نه‌گيراوه‌، ئه‌وانيش بايكۆتی ئه‌و ياده‌يان كردووه‌، كه‌ 12 له‌و 22 كه‌سه‌ له‌وانه‌ بوون كه‌ رۆژانی سه‌رده‌می شۆرش و شاخ كارمه‌ندی ئه‌و ئيستگه‌يه‌ بوون كه‌ تاكه‌ بلنگۆی كوردان بووه‌ له‌و رۆژگاره‌دا، به‌پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ بارزان مه‌لا خاليد يه‌كه‌مين بێژه‌ری شۆرشی ئه‌يلول يش ئاماده‌نه‌بووه‌ بچێته‌ ئه‌و ياده‌وه‌، ئه‌مه ‌سێهه‌مين ساڵه‌ بارزان مه‌لا خاليد بايكۆتی يادی ئه‌و ئيستگه‌یه‌‌ ده‌كات .
ئه‌وه‌ی جيگای باسكردنه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ياده‌ پيشمه‌رگه‌و كاديرانی شۆرشی ئه‌يلۆل تيا يه‌ ئاماده‌نه‌بوون، ئيستا له‌ناو راگه‌ياندنی پارتی جۆريك له‌ پشێووی و بێسه‌رووبه‌ری زيادی كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی تا ئيستا له‌ راگه‌ياندن بريار به‌ده‌ستن له‌ كوتله‌ی سه‌رۆ قادرن و گرنگی به‌ به‌رياره‌كانی مه‌حمود محه‌مه‌د كارگيری مه‌كته‌بی سياسی و به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتی ناده‌ن و برياره‌كانی جيبه‌جي ناكريت.
سالار عوسمان كۆنه‌ ره‌فيق جزبی به‌عس و ئه‌منی رژيم بووه‌ له‌ هاوينه‌ هه‌واری سه‌لاحه‌دين و عه‌بدولره‌حمانی برايشی سكرتيری زه‌عيم عه‌لیيه ‌و، سالار به‌ هۆی پارتیيه‌وه‌ ئه‌مرۆ شه‌شه‌می ئاماده‌ی به‌ ساخه‌ته‌ ته‌واو كردوو دواتريش زانكۆ بروانامه‌ی به‌كاليۆرۆس و ئيستاش ماسته‌رو هه‌وله‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ دكتۆرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە