کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ناو ‌هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژه‌ فارسه‌کاندا باوه‌، ده‌ڵێن کورد (خر)ه‌!

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


ناونیشانی ئه‌و هه‌واڵه‌ بۆ سووک کردن و بریندارکردنی هه‌ستی کورد و خوێنه‌ره‌کانمان نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بێگانه‌ و نه‌یارانی کورده‌، کاتێک ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی میواندارییان لێده‌که‌ن و پاره‌ی زۆریان بۆ هه‌ڵده‌ڕژن، ئه‌وانیش پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ بری ڕێز و وه‌فا و خۆشه‌ویستیی بۆ خاوه‌ن ماڵ ، کورد ده‌که‌نه‌ میلله‌تێکی ساویلکه‌ و که‌ر و نه‌فام، دیاره‌ له‌ خۆڕا ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ناکه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ ناده‌ن، ده‌بێت پێوه‌رێکیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بێت، بۆیه‌ واڕا به‌ چاوێکی سووکه‌وه‌ ته‌ماشای کورد ده‌که‌ن. مه‌سه‌له‌که‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ‌ده‌بێته، که‌ به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، پاره‌یه‌کی زۆریان له‌ به‌رده‌ستاییه‌ و خۆیان تێر و میلله‌تیان برسی کردووه‌، شه‌وی خه‌ڵکی تاریک و شه‌وی خۆیان سوور کردووه‌، ناوگه‌ڵی پیسیان به‌ سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته‌دا شۆڕ کردۆته‌وه‌، کاتێک ناوگه‌ڵ و ده‌ست و ده‌مپیس بوو، ئیدی به‌و پاره‌ زۆره‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندایه‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا به‌ بای ده‌ده‌ن و خه‌می پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌کانی ئه‌و میلله‌ته‌یان نییه‌، که‌ به‌ چ نه‌هامه‌تییه‌ک به‌جێی ده‌هێڵن، گرنگ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ سوورانه‌یه،‌  تا کاتیی ماندووبوون و نووستنیان پاره‌ی تێدا سه‌رف بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ناتوانێت ددانی خێر به‌ به‌رپرسێکی کورد و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ پۆخڵه‌ی کوردییدا بهێنێ، هێنده‌ قێزه‌وه‌ندن، ته‌نانه‌ت ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی، که‌ له‌ سه‌ریان ده‌نووسرێت، ئاستی هه‌واڵ و نووسینه‌کانیش ده‌هێننه‌ خوارێ، به‌ڵام ناچار بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕه‌شی ئه‌مانه‌، ده‌بێت لاپه‌ره‌کان به‌ پیسی بنووسینه‌وه‌، تا بزانرێت چۆن ئه‌مانه‌ و چییان به‌سه‌ر ئه‌و خاک و میلله‌ته‌دا هێناوه‌، بۆیه‌ له‌ لاوه‌ چه‌مکێک له‌ کاره‌ ناشرین و قێزه‌وه‌نده‌که‌یان هه‌ڵده‌درێته‌وه‌.
ئه‌و لایه‌نه‌ ناشرینه‌ش له‌ بواری هونه‌ر و گۆرانیی و ته‌له‌فیزۆنه‌کاندا به‌ زه‌قی ده‌بینرێت. کاتێکیش باس له‌م لایه‌نه‌ ده‌کرێت که‌سێکی وه‌ک (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) ده‌بێته‌ ئامانجی باسکردن، چونکه‌ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ پیسترین و ناشرینترین دیوی ئاشکرا و شاراوه‌ی ئه‌و پۆخڵیی و به‌لاڕێدابردنه‌ی هونه‌ری کوردییه‌، که‌ ئه‌مڕۆ به‌ مه‌ترسییدارترین ڕێگا گوزه‌ر ده‌کات، هونه‌ر و مۆسیقا تێکه‌ڵ به‌ خاڵیکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌ ئاژه‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌کان کراوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌ ڕێگای هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ شه‌وی سوور و په‌مه‌یی ده‌ڕازێننه‌وه‌ و له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ نزیک ده‌که‌ونه‌وه‌،ن ه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یان له‌ بوار و چالاکییه‌کانی تری دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا. جارجاره‌ش هه‌ندێ هه‌واڵ و ڕووداوی ناشرین دزه‌ ده‌کات و ده‌چێته‌ ده‌رێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ زاری‌ هه‌ڵکه‌وت زاهیر هاتۆته‌ ده‌رێ، گوایه‌ نێچیر بارزانی (گۆڕانخوازه‌که‌ی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیی) تا ئیستا به‌ ده‌یان کچیان بۆ بردووه‌، بۆ هه‌ر یه‌که‌ به‌ 10 هه‌زار دۆلار، ده‌یان کات به‌ ژن، باسی ئه‌وه‌ ناکه‌ین، که‌ زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌کان ‌له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ شه‌وانه‌ میوانداری ده‌کرێن. هێنانی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی فارسیش هه‌ر نێچیره‌ڤان دایهێنا و پاره‌ی زۆری پێده‌دان.
ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ باسه‌که‌ دوور بکه‌وینه‌وه‌ دێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌ویش دۆستێکی کوردستانپۆست ئاگاداری کردین، که‌ که‌مانچه‌ژه‌نێکی فارس به‌ناوی (عارف شوکوری)‌، دانیشتووی ووڵاته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکایه ‌و سه‌ردانی سویدی کردووه‌، له‌شاری ستۆکۆڵم، ئاوا باس له‌ گۆرانیبێژه‌کانی ناو فارس ده‌کات، که‌ له‌ناو خۆیاندا ده‌ڵێن: (کرد مسلی خر هستان‌ سال دو بار برین كردستان ئاهنگ‌ بسازین پولی 2 سیدی میگرین).
واته:‌ (کورد وه‌ک که‌ر وان، ساڵی دوو جار بچۆره‌ کوردستان و ئاهه‌نگ بگێڕه‌، هێنده‌ی پاره‌ی دوو سیدی ده‌ستت ده‌که‌وێت).
به‌ڕاستی سه‌مه‌ره‌یه‌، که‌وا ده‌سه‌لاتدارانی کورد ئاوا زه‌مینه‌ خۆش ده‌که‌ن، رێگا ده‌ده‌ن هه‌رچی گه‌جه‌ر و گوجه‌ری دنیا هه‌یه‌ ئاوا سوکایه‌تی به‌ کورد بکات، ئێـمه‌ نازانیین بۆچی عارف شوکری که‌مانچه‌ژه‌ند، ئه‌م قسه‌یه‌ی کردوه‌، داخۆ له‌دڵسۆزی بۆ کورد بووه‌، یان ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت سوکایه‌تی به‌ میلله‌تی کورد بکات.
پرسیاری ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ داخۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانیبێژانه‌ بۆ چییه‌؟ بۆ ئه‌وه‌یه‌  کورد  گرفتی نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ گۆرانی نه‌بێت؟ ئاخر ئیبراهیم تاتڵیسه‌ن، موعین، جمشید، الیسا، نجوه‌ کریم و چه‌ند هونه‌رمه‌ندیی بێگانه‌ی تر ده‌توانن ئاسوده‌یی بۆ کورد فه‌راهه‌م بکه‌ن؟ یاخوت ته‌نها بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی شزوزی ئه‌و به‌ر پرسانه‌یه‌ که‌ بونه‌ته‌ به‌لا بۆ خه‌ڵک و شه‌وی په‌مه‌یی دروست ده‌که‌ن؟
دۆسته‌که‌ی کوردستانپۆست ده‌ڵێ: که‌سێکی وه‌ک موعین زیاتر له‌ 600.000 دۆلاری بۆ خه‌رج کراوه‌، داخۆ ئه‌وانی تر چییان بۆ کرابێت؟ له‌کاتێکدا هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی وه‌ک سه‌لاح داوده، له ‌هه‌ژاریدا ماڵئاوایمان لێده‌کات، هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک عه‌دنان که‌ریم به‌قه‌رز و قۆڵه‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زۆر نهێنی دیکه‌ی باسکرد، که‌ له‌ کوردستان به‌رپرسان چیده‌که‌ن بۆ گۆرانیبێژه‌ تورک، عه‌ره‌ب و فارسه‌کان، ئێمه‌ دامانناوه‌ بۆ کاتی خۆی.
له‌ کۆتاییدا ئێمه‌ سوپاسی ئه‌و دۆسته ‌خۆشه‌ویسته‌ی کوردستانپۆست ده‌که‌ین، که ‌ئاسانکاریی بۆ کردین بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌.

 خر: به‌ فارسی واته‌ که‌ر (گوێدرێژ)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە