با چیدیکه ناوی خێڵی بارزان نه‌زڕێنین و تاوانباریان نه‌که‌ین..
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
ئێمه ده‌مێکه له نێو کوردستانپۆستدا مشتومڕی ئه‌وه‌مانه خوینه‌ره‌کانمان ئاشنا بکه‌ین له‌سه‌ر ناو نه‌هێنانی خێڵی بارزان یا لکاندنی به نیوی هه‌ردوو گه‌وره مافیا (مه‌سعود و نێچیر) ، چونکه خێڵ یا عه‌شیره‌تی بارزان به درێژایی میژوو خه‌ڵکی شۆڕشگیر و به‌رخۆده‌ری تێدابووه و ئێستاکه‌ش ناره‌زایه‌تی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود له خواری خوراه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ورۆژ به‌دوای رۆژ له‌ته‌ک زۆرداری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه گه‌شه‌ده‌کات .نایشارینه‌وه نامه‌یه‌کی هێجگار زۆرمان بۆ هاتووه ، سه‌رنج و رای جیاجیا سه‌باره‌ت به ناوهێنانی خێڵی(بارزانی) له ته‌ک ناوی ئه‌و گه‌وره مافیایانه‌وه وه‌ک پیشنیار ئاراسته‌ی ئێمه کراوه ، که جێگه‌ی تێڕامان و وه‌ستانه له‌سه‌ری.
کوردستانپۆست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له خودی خۆیه‌وه بۆ ناوهێنانیان ده‌ستی کرد به هه‌ڵمه‌تێکی جاڕنه‌دراو ، له وتار و هه‌واڵه‌کانی تا ئه‌و جێگه‌ی توانیبێتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به بنه‌ماڵه‌ی مافیا ناوهێناوه و ، ده‌توانین بڵیین وشه‌ی مافیا دابڕان به بالای گرگنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
له ته‌ک بوونی تێبینیی زۆر له‌سه‌ر ووشه‌ی مافیا ، به‌لام شتێک پێناسیان ده‌کات . چونکه هه‌رگیز ناتوانرێت "مافیا" ده‌قاوده‌ق له گه‌ڵ ره‌فتار نه‌ریته چه‌په‌ڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود یه‌کبگرێته‌وه ، ده‌کرێت به خویندنه‌وه‌ی ووشه‌ی"مافیا" له ویکپیدیا (
http://ar.wikipedia.org/w/index.php?title=%D8%AE%D8%A7%D8%B5:%D8%A8%D8%AD%D8%AB&search=%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%8A%D8%A7&fulltext=%D8%A7%D8%A8%D8%AD%D8%AB&ns0=1&redirs=0)، مانای مافای روونببیته‌وه و، که دواتر تێیدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه مافیاکان هێشتا نه‌یانتوانیوه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئیبداع بکه‌ن له تاڵان وتیرۆر ، بۆیه ده‌بێ بڵێین: سه‌د ره‌حمه‌ت له کفندز.
لێره‌دا گه‌ره‌که ئێمه بۆ له‌مه‌ودوا ناوێکی تایبه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بدۆزینه‌وه تا هه‌م بتوانین خێڵی بارزان له‌و تاوانانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مافیا مه‌سعود رزگار بکه‌ین و هه‌میش وه‌سفێکی پڕبه‌پێستیشی بێت ، ئیدی خه‌ڵک به‌و ناوه‌وه(مه‌سعود بارزانی یا فلان بارزانی) بانگ نه‌که‌ن.
ئێمه پێشنیار ده‌که‌ین که نێوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له ته‌ک مافیا(که هه‌روه‌ک وتمان ئه‌و ناوه پڕاوپڕ به خۆیان نییه) بیکه‌ین به بنه‌ماله‌ی ته‌زویر.
بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویریش دیاره له‌وه‌وه هاتووه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کان گره‌و له‌سه‌ر ته‌زویر و ساخته ده‌که‌ن ، هیج هیوایه‌کیان به‌خه‌ڵکی کوردستان نه‌ماوه ، له 25/7دا زیاتر له 350 هه‌زار ده‌نگیان ته‌زویرکرد ، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌مان ژماره ، که‌واته ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک بتی سیساسی و ده‌سه‌لاتدار بمیننه‌وه ده‌بێ ته‌زویر بکه‌ن . ته‌زویر چۆته خوینیانه‌وه ، پێمانوانییه بتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن.
هیوادارین خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بۆ له‌مه‌ودوا تا ده‌توانن بۆ ناوهێنانی مه‌سعود ، وشه‌ی ساخته‌چی یا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ته‌زویر به‌کارببه‌ن ، دووباره تکاش ده‌که‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ک وشه‌ی به‌رێز یا کاک به‌کارنه‌به‌ن ، چونکه به‌راستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نه به‌رێزن و نه‌کاکی کوردیشن به‌ڵکو بریتین له کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و ریگری ساخته‌چی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست