کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رباز هه‌ورامی فرۆكه‌يه‌كی مه‌ده‌نی به‌ (٣٠٠) ده‌فته‌ر دۆلار كريوه‌

Saturday, 17/09/2011, 12:00






سه‌رباز هه‌ورامی فرۆكه‌يه‌كی مه‌ده‌نی به‌ (٣٠٠) ده‌فته‌ر دۆلار كريوه‌
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر له‌ دوبه‌یه‌وه‌
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ چناری كچی سه‌رباز هه‌ورامی و هاوسه‌ری زه‌كه‌ريا عه‌بدوللاَ، سه‌رباز هه‌ورامی فرۆكه‌يه‌كی مه‌ده‌نی به‌ (300) ده‌فه‌ته‌ر دۆلار واته‌ ٣ مليۆن دۆلار كريوه‌، بۆ هاتوچۆكردنی خۆيی و مال و مندال و داروده‌سته‌كه‌ی بۆ ئيمارات و ولاتانی ئه‌وروپی و لوبنان و توركيا.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌، ئيستا (ژيری) كوره‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌رباز خولی مه‌شق و راهينانی فرۆكه‌وانی له‌ دوبه‌يی ته‌واو كردووه‌و، چه‌ند جارێكه‌ ژيری ئه‌و فرۆكه‌ مه‌ده‌نيه‌ی له‌ ئيماراته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر هيناوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان زانيوه‌ كه‌ ئازادی حاجی يه‌حيا باجگر ده‌وله‌مه‌نده‌كه‌ی هه‌وليرو شه‌ريكه‌ كۆنه‌كه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيد و حسين كاملی زاوای سه‌دامی له‌ناوچوو،كه‌ بۆته‌ خه‌زووری ژيری كوری سه‌رباز هه‌ورامی، يه‌ختێكی(كه‌شتيه‌كی) گه‌شت و گوزاری به‌ 2 مليۆن دۆلار بۆ ژير كريوه‌و له‌ شاری مێرسينی توركياو، بۆ به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانی پشوو رابواردن و خۆشگوزه‌رانی ژير و کوڕ  كچه‌كه‌ی.
به‌ پيی هه‌مان سه‌رچاوه‌ سه‌رباز هه‌ورامی له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ پارتی و كۆنگره‌كه‌ی ده‌ركرا، ئيستا3 ساختمانی 20  نهۆمی بۆ خۆيی و نێچيره‌ڤان بارزانی كڕيوه‌ له‌ شاری دوبه‌يی و شاريقه‌!







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە