کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌فره‌زه‌يه‌كی دژه‌ تيرۆر ده‌ستيان له‌ كوشتنی زانا حه‌مه‌ سالح قائيمقامی ناوه‌ندی سليمانی هه‌بووه‌

Saturday, 14/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست په‌يامنێری ١ی سلێمانی
ئیستا دەزگاکانی نیو یەکێتیی نیشتیتمانی کوردستان وای بڵاودەکەنەوە، کە گوایە زانا حەمە ساڵح خۆی، خۆی کوشتووە.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵە، سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيكی له‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ رۆژی هه‌ينیيه‌وه‌ ئه‌و زانياریيانه‌ هه‌بووه،‌ كه‌ يه‌كێتی به ‌نيازه‌ زانا حه‌مه‌ سالح بكوژێت!
ئه‌وه‌ش دوای دوا ديداری حاكم قادر حه‌مه‌جان هاتووه‌، له‌گه‌ڵ زانا حه‌مە سالح كه‌ سه‌عات ٣ پاشنيوه‌رۆی رۆژی هه‌ينی سه‌ردانی زانای كردووه‌ پاش گفتۆگۆيه‌كی نيو كاتژمێری گوێبيستی ئه‌وه‌ بوون كه‌ قادر حه‌مه‌جان به‌ ئاشكرا به‌ زانايی ووتووه‌: ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بي ئه‌وا بۆ هه‌تا هه‌تایە بێ ده‌نگت ده‌كه‌ين.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دوای نائوميدبوونی ده‌سته‌لاتی گه‌نده‌لی يه‌كيتی له‌ ئاشكرابوونی نهێنيه‌كانيان له‌لايه‌ن زانا حه‌مه‌ سالح ه‌وه‌، له‌ كاتژمێر ١٢ی شه‌و هه‌ينی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ مه‌فره‌زه‌يه‌كی دژه‌ تيرۆر و ده‌مامكدار له‌ناو ئاسايشی سلميانی زانا حه‌مه‌ سالح يان بردووه‌ دوێنێ ١٣/ ٤/ ٢٠١٢ ده‌مه‌ و به‌يانی هێناويانه‌ته‌وه‌ بۆ ژووره‌كه‌ی خۆی بۆ زيندان، ئەمڕۆش پاش ئەوەی ئاگاداری کەسوکاریان کرد، وایان باسکردووە، کە گوایە خۆی هه‌ڵواسيوه ‌و خۆی خۆی كوشتووه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ قائيمقامێتی ناوه‌ندی سليمانیی زانا حه‌مه‌ سالح به‌ نياز بووه‌ رۆژی يه‌ك شه‌ممه‌ ليستی ناوی ٢١ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستی حكومی و يه‌كێتی بڵاو بكاته‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵينه‌وه‌دا، ناوەکان بەم کەسانە دەستپێدەکات:

هێرۆ برايم ئه‌حمەد
پاڤێڵ تاله‌بانی
لاهۆر تاله‌بانی
قادر حه‌مه‌جان
محمود سه‌نگاوی
شیخ جەعفر
سامان گەرمیانی
لەگەڵ چەند ناوێکی دیکە، کە بەم سێ ناوەی خواریشەوە کۆتایی پێدێت:

(جوتياری جێگری پارێزگاری سليمانی)
(ئه‌ندازيار تاريق محمه‌د نوری ئاغجه‌له‌ريی به‌ڕيوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی سلێمانی)
(ته‌ها مه‌ساح و له‌ نه‌خشه‌دانانی سليمانی)
ئەم سێ کەسەی سەریشەوە ده‌ستيان له‌ (گه‌نده‌ڵی و به‌رتيل) وه‌رگرتندا هەبووه‌ به‌رامبه‌ر به ‌ئيتفاكردنی زه‌ويه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و ساخته‌كاری له‌ فراوانكردنی زه‌ويه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانی سليمانی بۆ سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی به‌ هه‌زاران دۆنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە