پیاوێک به پێوە دەمرێ
Saturday, 10/12/2011, 12:00
کوردستانپۆست/ په‌یامنێری سوئید
پیاوێک به پێوە دەمرێ
بم نووسەوە
پەنجەکانی پیاوێک
جوانتر لەو ژنانەی
پیاویان فێری ئیرەیی کرد و
خدریان بە بەردە نوێژەکانی کانیوە نووساند
خۆیان بە عەیارانەوە
بە درەختێکی ئەرخەوانیەوە هەڵواسی،
بم نووسەوە و
بمکەرە پەنجەی بارانەوە
با گوڵی سپیت بۆ بگرم و
سنەوبەری هاوڕیم
لەدارستانێکی شوشەدا
تەنیا نەبێت،
ئەڵێی هێشتا من ناناسیت؟
لقێکم لە درەختی خەفەت
سەرمایەکم بێ پاڵتۆ
بەفرێکم سنووری مرۆڤاتەتی
ئەلکێنم بەیەکەوە
هەواڵێکی دڵتەزێن... بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە کۆچی ناوەختی شاعیری لاو کاکە حەمەشوان هەڵەبجەیی ڕادەگێنین. دوێنی 09 .12 بەکارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.
کاکه حه‌مه‌شوان که‌سایه‌تیه‌کی جوان بوو، که‌سێک بوو زۆر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی جوانی هه‌بوو ، هه‌میشه ده‌م به‌پێکه‌نین و شه‌وچەره‌ی جوانی به‌هۆنراوه‌کانی ده‌ڕازانه‌وه، له‌دوای خۆی سێ منداڵی جێ هێشت دووکچ و کوڕێک، هیوادارین سه‌بوریی و ئارامی بۆ که‌سوکار و هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی فه‌راهه‌م بێت، ئێمه وه‌ک ستافی کوردستانپۆست خۆمان به‌به‌شێک له‌خه‌می ئه‌و مرۆڤه جوانه ده‌زانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست