کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برياره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ستگير كردنی تاوانباران به‌رپرسانی پارتی و يه‌كيتی نه‌گرتۆته‌وه‌

Thursday, 01/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری/ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر له‌لايه‌ن ليوا عه‌بدولا خه‌يلانی به‌ريوه‌به‌ری گشتی پۆليسی هه‌ريم و ليوا جه‌بار ياوه‌ر وته‌بيژه‌ وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌، دواهه‌مين برياری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانيان راگه‌ياند، كه‌ ليستێكی ٢٥٠٠ كه‌سی له‌ تاوانباران و ياسا شكين و بكوژانی دياری كردووه‌، كه‌ چه‌ند سالێكه‌ له‌ ده‌ست ياسا هه‌لهاتوون و ته‌سليم به‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوون، برياری ده‌ستگيركردنی گشت ئه‌و تاوانبارانه‌ی داوه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ليستی تاوانباران ئه‌وه‌ی پێ راگه‌ياندووين، كه‌ به‌ فه‌رمانی خودی مه‌سعود بارزانی له‌ ليستی يه‌كه‌مدا ٢٥٠ به‌رپرسی حزبی و حكومی و له‌شكریی و ئه‌منيه‌كانی پارتی و يه‌كيتی تيابووه‌، به‌لام هه‌موويان ناوه‌كانيان لادراوه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كرابێ ليستێكی له‌ ناوه‌ سڕاوه‌كانی پارتی و يه‌كيتی بۆ ناردووين به‌م شيوه‌يه‌ی لای خواره‌وه‌:

- وه‌جيه بارزانی له‌سه‌ر كوشتنی ٤ پاسه‌وانی زه‌عيم عه‌لی كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌ برينداری گولله‌ بارنی كردوون له‌ گه‌ل براكه‌ی حاميدی حاجی غالی
- كۆسره‌ت ره‌سول له‌سه‌ر تاوانی ته‌قينه‌وه‌كه‌ی زاخۆ
- فازيل ميرانی له‌سه‌ر كوشتنی برا ميردی ژنی يه‌كه‌می
- مه‌سرۆر بارزانی له‌سه‌ر تيرۆر كردنی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان
- مه‌حمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر كوشتن و سوتاندنی ٧ كه‌سی خيزانيك له‌ قه‌ره‌داغ
- مه‌لا به‌ختيار له‌سه‌ر كوشتنی پاسه‌وانێكی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ هاوسه‌ركه‌ی كردووه‌
- عزه‌دين به‌رواری له‌سه‌ر كوشتنی كچه‌ مه‌سيحيه‌ك له‌ دهۆك
- حاكم قادر له‌ سه‌ر كوشتنی ٣ پيشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی
- جه‌عفه‌ر ئيمينكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوڵاتيه‌كی له‌ ناو دهۆك كوشتووه‌ گوایە به‌ ئۆتۆمبيل پيشی كه‌تووه‌
- ژيری کوڕی سه‌رباز هه‌ورامی له‌سه‌ر كوشتنی كچی كه‌مال غه‌مبار كه‌ به‌ سه‌ياره‌ به‌دوی كه‌وتووه‌
- حسين عه‌لی كه‌مال له‌سەر كوشتنی هاشمی جيهاز له‌ پاراستن
- عه‌تا سه‌راوی له‌سه‌ر وونكردنی قادر زيره‌كی كۆنه‌ پيشمه‌رگه‌ی سوسياليست
- قادر قاچاخ له‌سه‌ر كوشتنی يه‌كێك له‌ گه‌وره‌كانی عه‌شيره‌تی هه‌ركی له‌ ئاكرێ
- لوقمانی مه‌لا مه‌جيد شه‌ريكی نيهاد بارزانی له‌سه‌ر كوشتنی ٢ خوشكه‌ زای سه‌يد عه‌بدولای كه‌ردز
- هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له‌سه‌ر كوشتنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و شه‌هيدانی ١٧ی شوبات له‌به‌رده‌م لقی ٤
- عه‌بدولكه‌ريم جومعه‌ له‌سه‌ر سوتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌ری ره‌ش
- لاهۆر تاله‌بانی له‌سه‌ر كوشتنی ٤ زيندانی عه‌ره‌ب له‌ رۆژانی خۆپيشاندانه‌كانی سليمانی كه‌ سيناريۆ بوو بۆ چۆڵ كردنی خۆپيشانده‌ران
- ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان له‌سه‌ر كوشتنی حسين ئاغا سورچی
- تاهير عه‌بدولا جيگری پاريزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر تاوانی ده‌ستدريژی بۆ كارمه‌نديك تا ئيستا ٦ جار له‌ بنه‌كه‌ی پۆليسی ئيسكان داواكراوه‌ به‌لام ده‌ستگير نه‌كراوه‌
- ئامانجه‌ قه‌زه‌م به‌رپرسی پاسه‌وانی كۆمپانيای ٧٧ی نيهاد بارزانی كه‌ ١٢ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی، سه‌رچاوه‌كه‌مان تووشی كێشه‌ نه‌بێت، ئه‌و ناوانه‌ی بە کورتی و لەوە زیاتری بۆ نەناردین، بەو شێوەیەش بۆ نووسینەوە، چونکە ئەمە دەبوو بە هۆی ئاشکرابوونی سەرچاوەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە