کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵییه‌كانی ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك ره‌قه‌م قیاسی بڕیوه‌

Tuesday, 19/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 دهۆك
له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی نهێنییدا به‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی پاریزگاری دهۆک، ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ستکه‌وت. یه‌کێک له‌وانه‌ عه‌گید ناوێك كه ‌له‌ دیوانی پارێزگایه زانیاریی زۆری له‌سه‌ر ‌دیارده‌ی دزیی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به ‌(ته‌مه‌ر كۆچه‌ر) هه‌بوو، ئێمه‌ توانیمان له‌ رێگای سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ وه‌ربگرین:
ته‌مه‌ر كۆچه‌ر له‌ماوه‌ی بوون به‌پارێزگاری له‌پاش نیچیره‌ڤان ئه‌حمه‌د پارێزگاری پیشووی دهۆك و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ئێستادا، سه‌دان دیارده‌ی گه‌نده‌لی زه‌قی ئه‌نجام داوه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی دلسۆزی به‌نێچیره‌ڤان بارزانی.
به‌پێی وته‌كانی عه‌گید و چه‌ند بازرگانێكی ئه‌و شاره، ‌ته‌مه‌ر كۆچه‌ر یه‌ك پرۆژه‌ی به‌بی به‌رتیل و ڕه‌شوه ‌و سه‌هم بوون نه‌داوه‌ته‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین كۆمپانیای خۆمالی بوو بێت یا بیانی و توركی بووبێت.
بروانن ته‌مه‌ر كۆچه‌ر چی به‌سه‌ر دهۆك و سنوری بادیناندا هێناوه‌؟
به‌پیی وته‌كانی عه‌گید ته‌مه‌ر له‌ناو شاری دهۆك تا ئێستا به‌ناوی 40 كۆمپانیای خۆی .. فارس كۆچه‌ری. ئامۆزای كه ‌خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه ‌به‌ناوی ئه‌تروشه‌وه ‌زیاتر له ‌50 هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ناو شار و سه‌رسه‌نگ و زاخۆ و سواره‌توكه ‌و دۆمیز و فایده‌ به‌ناوی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و ئاوه‌دانی داگیركردووه ‌و دواجاریش به ‌پاره‌یه‌كی زۆر له ‌سه‌دا 80 ئه‌و زه‌ویانه ‌به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار به ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی خۆماڵی توركی و عه‌ره‌بییه‌كان فرۆشتۆته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌مرۆ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر ته‌نها پاره‌ی له‌جۆری دۆلار نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلاری هه‌یه ‌و له‌بانكه‌كانی توركیا و لوبنان و دوبه‌ی له‌گه‌ڵ 5 ته‌ن زێڕی له‌بانكی دوبه‌ی داناوه‌.
هه‌روه‌ها ته‌مه‌ر كۆچه‌ر له‌مانگی رابردوو 250 پارچه ‌زه‌وی به‌خزم و دۆست و كه‌سه‌ وه‌همیه‌كانی خۆیی ل ه‌بناری زاوا له‌ناحیه‌ی دۆمیز به‌خشیوه‌. هه‌روه‌ها له ‌ڕێگه‌ی فارس كۆچه‌ر ئامۆزایه‌وه ‌له‌گه‌ڵ 120 پرۆژه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و سنوره ‌شه‌ریكه ‌به‌شی هه‌یه ‌و بتایبه‌تی له ‌پرۆژه‌كانی مازی به‌گشت پرۆژه‌كانیه‌وه‌، كه‌ خاوه‌نی حاجی مه‌شهور گه‌وره‌ تألانچی و شه‌ریكی نێچیره‌ڤان بارزانی.
ته‌مه‌ر كۆچه‌ر خاوه‌نی 3 هۆتیله ‌له ‌دهۆك و له ‌لوبنان و دوبه‌یش 4 ساختمانی زه‌به‌لاحی كریوه ‌به‌ناوی كه‌سه ‌نزیكه‌كانی خۆیه‌وه‌.
ئێستاش له‌گه‌ره‌كی حی عه‌سكه‌ری دهۆك زیاتر له ‌10000 هه‌زار مه‌تر زه‌وی داگیر كردووه‌ بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی به‌ناوی (میتان)ه‌وه‌.
ته‌نها له‌ناو شاری دهۆك 130 پارچه ‌زه‌وی نیشته‌جێبوونی به‌ناوی پاسه‌وان و هاوسه‌رو مال و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه ‌له‌باشترین شوێنی ئه‌و شاره‌و ئێستا خه‌ریكی فرۆشتنه‌وه‌یانه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دلیری كوری حاجی مه‌شهور ده‌ڵێت، ‌ته‌مه‌ر كۆچه‌ر له‌سه‌دا 20 له‌پرۆژه‌ی مازی لاندی داوا كردووه ‌و خاوه‌نی 3 كۆمپانیای جگه‌ره‌ و مه‌یفرۆشتن و ئاوی كانزای یه ‌له‌توركیا و له‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شه‌نگار سه‌همی له‌سه‌دا 10 هه‌یه‌ كه‌ حاجی مه‌شهور به‌شه‌ریكی غه‌فور خۆشناو له‌گه‌ل نیچیره‌ڤان بارزانی دایانمه‌زراندووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌به ‌ڕێگه‌ی قاچاخ ده‌یانجار ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ ناو توركیا ته‌هریب كردووه‌ بۆ سپی كردنه‌وه‌.
تیبینی
ته‌مه‌ر كۆچه‌ر هه‌رچی دزیی و تلانی و گه‌نده‌لی و ساخته‌كاری و پرۆژه‌كانێه‌تی له‌رێگه‌ی فارس كۆچه‌ری ئامۆزایه‌وه ‌كه‌خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌تروشه ‌ئه‌نجام ده‌دات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە