مێلیشیاکانی کۆسره‌ت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌یه‌کی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردن..
Saturday, 27/02/2010, 12:00
ئیمڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ی گۆڕان له ناوه‌راستی هه‌ولێر له نزیک دواناوه‌ندی کوردستان.
چه‌کداره‌کان پاش داگیرکردنی بنکه‌که و ئازاردانی ئاماده‌بوانی نێو بنکه‌که ، هه‌موو پۆسته‌ره‌کانی لیستی گۆڕانیان لێکرده‌وه و له بڕی ئه‌وه پۆسته‌ره‌کانی جه‌لال و کۆسره‌تیان پێدا هه‌لواسی و ئاڵای یه‌کێتیشیان له‌سه‌ر بنکه‌که هه‌ڵکرد.
دوای سکاڵا تۆمارکردن له‌سه‌ر هێرشبه‌ران ، زانران که دوو چه‌کداری سه‌ر بهکۆسرهتن و به ته‌وجیه و ته‌علیماتی کۆسره‌ت ئه‌و کاره‌یان کردووه.
کۆسره‌ت دیاره هه‌روه‌ک سه‌رانی دیکه‌ی یه‌کێتی دۆڕاندنیان بۆ خۆیان ته‌واو مسۆگه‌ر کردووه ، هه‌ربۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر میلیشیاتهکانیان بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له لیستی گۆڕان..
کوردستانپۆست له شوێنی رووداوه‌که ئاماده‌بوو ، یه‌کێ له ڕێبوارانی نزیک باره‌گاکه ووتی: کۆسره‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئازایه و چه‌کدار به یادی جارانی ده‌نێرێته سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و بێ چه‌ک ، بۆچی ناوێرێت هێرش بباته سه‌ر یه‌کێ له بنکه‌کانی پارتی؟!.
جێگای باسه ئه‌وه چه‌نده‌مینجاره کۆسره‌ت به‌و کاره کاوبۆیی و مێلیشیاتیانهی هێرش ده‌باته سه‌ر بنه‌که‌کانی گۆڕان ..ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا هه‌ر چه‌کداره‌کانی کۆسره‌ت بوون هێرشیان برده سه‌ر بنکه‌ی گۆڕان له‌شه‌قلاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست