کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد هەڕەشە لە کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات

Tuesday, 03/09/2013, 12:00


سەرچاوەیەکی سەربازیی لە نیو رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی ٢٩-٨-٢٠١٣ پاش ئەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ وەک جێگری یەکەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ووتاری مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ١٠٢ی یەکێتی خوێندەوە زۆرینەی ئامادەبوانی مەراسیمەکە لە کورسیەکانی پشتەوە لە هۆڵەکە چونەدەرەوە، هۆکاری بەجیهێشتنی هۆڵەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆسرەت ڕەسوڵ ووتارێکی کورتی بێ مانا و ناوەڕۆکی بە ٣٥ دەقە تەواوکردووە،  بێجگە لە بزڕکاندن هیچ یەکێک لە ئامادەبوان و ئەندامان و هەوادارانی یەکێتیش لە ڕستەیەکی لێ حاڵی نەبوون. پاش تەوابوونی ڕێوڕەسمەکە هەریەکە لە حامیدی حاجی غالی و حەمەی حەمەسەعید و هەڵۆی ئامەڕەش و جەمیل هەورامی و سامان گەرمیانی و وەستا رەسوڵ و عەتا سەراوی داوایان لە هێرۆ کردوە کە کۆبونەوەیەکی داخراو بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی ووتارەکەی کۆسرەت، چونکە ئەوان پێیان وابووە ئەو ووتارەی کۆسرەت وەک خیتابی فەرمی یەکێتیە لەبری جەلال تالەبانییە، کۆسرەت وەک جێگری یەکەم، پیشانی دەدات، ئەمە نیشانەی دۆڕاندنی یەکێتیە لەم هەڵبژاردنەدا، بەڵام هێرۆ داوای لێکردوون جارێ دان بەخۆیاندا بگرن .

سەرچاوە سەربازییەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست ڕاگەیاند، کە ڕۆژی یەکشەمە ١-٩-٢٠١٣ سەعات ٤ بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی سەرکرادیەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی کرد، بە بێ ئامادەبوونی ئەو ئەندام سەرکردایەتیانەی ناڕازی بوون لە ئەدای خیتابەکەی کۆسرەت.
سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشمەکێشی باڵە ناکۆکەکانی ناو یەکێتی لەمەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی لە هۆڵی شەهید ئارام بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و کۆسرەت و هێرۆ کۆبونەوەیەکی تریان کردووە بەمەبەستی ڕەواندنەوەی ناکۆکییەکان، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، پاش کۆبوونەوەکە هێرۆی براهیم ئەحمەد و کۆسرەت ڕەسوڵ لە بیرۆکەی هێرۆ دەبێتە دەمەقاڵیان و بە کۆسرەت دەڵێت تۆ لەخەمی سەرکەوتنی لیستی ١٠٢ی یەکێتیدا نیت، بەڵکو لە خەمی تۆ سەرخستنی دەربازی کوڕت و هەموو ئەوانەدایت، کە لەسەر باڵەکەی تۆ حسابن وەک کاندید لە هەولێر، گەر وانیە بۆچی پۆستەرەکانی حاجی مەسیفی و خەباتی کچی شەهید دکتۆر خالید لە هەولێر لێدەکرێننەوە و دەدڕێنرێن کەچی پۆستەری کوڕەکەت بەئازادیی تا پێنجوێن هەڵدەواسرێت،
هەروەها هێرۆی براهیم ئەحمەد بە کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت ئەگەر دژایەتی کاندیدەکانی باڵەکەی من بکەیت لە هەولێر ئەوا داوا لە ئەندامانی یەکێتی دەکەم مێزی قومارەکەت کە لەکورستانپۆستدا ماوەیەک لەمەو پێش پیشاندرا، جارێکی تر بڵاوبکەنەوە.

تێبینی: حاجی مەسیفی و خەباتی کچی دکتۆر خالید کاندیدی یەکێتین لەسەر باڵەکەی هێرۆی براهیم ئەحمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە