کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


350 بنەماڵەى شەهیدانى پارتى لە هەڵەبجە دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەن

Saturday, 06/03/2010, 12:00


بەهۆى ئەو بەڵێنانەى پێیان دراوە و بۆیان جێبەجێ نەكراوە زیاتر لە 350 بنەماڵەى شەهیدان پارتى لە سنورى لقى 12 لە هەڵەبجە دەنگ دەدەن بە لیستى گۆڕان

لە ئەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكى بەدەستمان گەشتووە گللەى و ناڕەزاى بنەماڵەى شەهیدانى پارتى لە سنورى لقى 12 گەشتووە دوو ڕیان و جیابوونەوەى پارتى و بنەماڵەى شەهیدەكانى لە هەڵوێست وەرگرتن و دەنگدان

لە بەشێكى بەیانامەكەیاندا هاتووە "ئێمە وەك كەسوكارى شەهیدان پارتى لە سنورى لقى 12 لەسەر لێدوانێكى فازیل بەشارەتى كە ئەوكات جێگیرى لقى 12ى پارتى بوو لە ڕۆژنامەى ئاسۆ ژمارە 869 ىبەروارى 3ى12ى2008 وەعدى ئەوەى پێداین كە 350 خانوو دروست بكرێت بۆ كەسوكارى شەهیدانى پارتى لە سنورى لقى 12 بەڵام تەنها قسە بوو بەس هەروەهالە مانگى -2009 سەردانى سەرۆكى حكومەتى هەرێممامن كرد و ئەویش وەعدى پێداین بەڵام ئەویش هەر وەعد بوو "

بۆیە ئێمە وەك 350 بنەماڵەى پارتى لە سنورى لقى 12 ى پارتى لە هەڵەبجە لەسەر ئەو بێ وەعدى و بێبەڵێنیەى بەرپرسانى پارتى بەرامبەر بە ئێمە كەسوكارى شەهیدان چیتر باوەڕمان بە وەعدو بەڵێنەكانى بەرپرسانى پارتى نەماوە و بڕیارمان داوە هەڵوێستى خۆمان وەرگیرن و بەدواى چارەنووسى خۆماندا بگەڕێن ئەوەش ئێمە دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگ خەڵك و دەنگ دەدەین بە لیستى گۆڕان

داواكارین لەسەرجەم كەسوكارى شەهیدانى پارتى دەنگ نەدەن بە پارتى و یەكێتى چونكە لە وەعدى درۆ زیاتر هیچ شتكێتریان پێ نییە بۆ ئێمەى كەسوكارى شەهیدان,بڵاو نەكردنەوەى ئەم بەیانامەیەش بۆ ئەوە بووە كە پارتى و لقى 12 فریاى ئەوە نەكەون پەشیمانمان بكەنەوە بۆیە پێویستە سەركردایەتى پارتى لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەى خۆى بكات لەم سنورەدا كە ئێمەیان ئیهمالكردووە ,وە لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین پەشیمان نین لەو بڕیارەى داومانە و پێمان وایە لیستى گۆڕان بتوانێت خزمەتى تەواوى بنەماڵەى شەهیدەكانى كوردستان بكات بە بێ جیاوازى


بنەماڵەى شەهیدانى پارتى لە سنورى لقى 12

25-2-2010

هەڵەبجەى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە