ده‌ستگير كردنی باندێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر2 به‌رپرسی ئاسايش ئاشكرا ده‌كات
Tuesday, 11/10/2011, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنێری ههولێررۆژی9_10_2011 يه‌كشه‌مه هێزێكی ئاسايشی هه‌ولێر، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكيه‌وه به زياتر له 5 چه‌كدار كه‌وتنه لێدان و ئازاردان و په‌لاماردانی (پشتيوان سديق) كۆنه مفه‌وه‌زی ئاسايشی پارتی له هه‌ولێر،دوای ئه‌وه‌ی گه‌ياندويانه‌ته به‌ريوه‌به‌رايه‌تی نه‌هيشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌لای (فرسه‌ت دۆڵه‌مه‌ری) به‌ڕيوه‌به‌ری نه‌هيشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياندووه كه تا ئيستا زياتر له 40 كه‌س ده‌ستگير كراون زۆربه‌يان كۆنه پۆليسی نه‌هێشتنی تاوان و مفه‌وه‌زی ئاسايشی هه‌ولێرن!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له هۆبه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌كان له‌و كه‌سانه‌ی به‌و تۆمه‌تانه‌وه ده‌ستگير كراون، پشتيوان سديق دوای لێكۆلينه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه مفه‌وه‌ز (فه‌رمان گه‌زۆيی)، كه كاتی خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی نه‌هيشتنی تاوان بووه له‌سه‌ر ديارده‌ی (نێربازی) ده‌ركراوه ئيستا كراوه‌ته مفه‌وه‌زی ئاسايش به‌ريوه‌به‌رايه‌تی بازگه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌و يه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆربه‌ی حه‌ب و شرۆوب و مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌هينيته بازار و به كارتۆن ده‌يفرۆشيت به ئيمه و چه‌ندين ده‌لالی ديكه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه پشتيوان سديق دانی به‌وه‌داناوه هه‌ريه‌كه له عه‌ميد كه‌يوان ميرزا سابير به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی بازگه‌كان و پشتيوان سادق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی ناوشاری (بلده)ی هه‌ولێر له پشت فه‌رمان و ئه‌و بانده‌وه‌ن كه قاچاخچيتی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.
دوای ليكۆلينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ميد كه‌يوان ميرزا سابير ئابروی ونه‌چێ چونكه كچی پلكی(پوری) خيزانی مه‌سرور بارزانیيه، يه‌كسه‌ر دۆسيه‌كه ئاوه‌ژوو كراوه، ئه‌وانه‌ی پارتی بوون هه‌موويان ئازاد كراون و فه‌رمان گه‌زۆيی يش بۆ ئه‌وه‌ی زياتر هيچ كيشه‌يه‌ك نه‌ورۆژيني له بازگه‌كان خراوه‌ته واجبه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك باسی كاری ماڤيای پشتيوان سادق به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی به‌لده‌ی هه‌وليری كردووه، كه تا له شه‌قلاوه بوو ده‌ستی له ده‌يان تاوانی كوشتن و دزيی و تالانی رۆژ و شه‌ودا هه‌بووه، هه‌روه‌ها له شه‌وییشدا مه‌وادی هۆشبه‌ر له دياناوه بۆ هه‌ولير دينن. ئيستا يه‌كيك له كاره‌كانی سه‌رانه سه‌ندنه له بازرگان و كه‌سانی ده‌وله‌مه‌ندی بێكه‌س له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به دواگه‌رانی ئيسلاميه‌كاندا ده‌يان که‌سی به گرت داوه و به ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلار ئازادی كردوون، ده‌يان كه‌سی بێ ئاگا‌و بێتاوانيشی كوشتووه، به‌و شيوه‌يه ئه‌مرۆ بۆته خاوه‌نی زياتر له 30مليۆن دۆلار بێ جگه ، له ڤيلاكانی شه‌قلاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست