کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ په‌له‌: له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی حه‌مايل كيشه‌ كه‌وته‌ نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی

Friday, 16/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
تێبینی: نهێنی ئه‌م هه‌واله‌ کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌مینجار په‌رده‌ له‌سه‌ری هه‌ڵده‌داته‌وه‌
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ فه‌وجی پاراستنی مه‌سعود بارزانیيه‌وه، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندين: كه‌ سه‌عات 8ی شه‌وی ئه‌مرۆ 16 / 09 / 2011 جۆرێك له‌ ئاژاوه ‌و تيكچوونی باری ئاسايش سه‌ری ره‌شی گرتۆته‌وه‌، به‌وه‌ی نيهاد بارزانی داوای به‌شی خۆی له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی (حه‌مایل)ی دايكی كردووه‌، مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانيشی ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌، به‌وه‌ی هه‌رچی هه‌بووه‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌زگای خيرخوازی بارزانی كردووه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ حه‌مايل 120 مليۆن دۆلاری له‌ دوو بانكی ئه‌مه‌ريكی داناوه، پێش مردنی حه‌مایل، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل مه‌سروری كوری چوونه‌ته‌ نه‌مسا و به‌ شێوه‌يه‌كی فه‌رمی حه‌مایلیان رازی کردووه‌، تا پاره‌که‌ بخاته‌ سه‌ر ناوی ئه‌مان، پێیان وتووه‌ ئه‌وانیش پيشكه‌ش به‌ ده‌زگای خيرخوازی بارزانی (مه‌لا مسته‌فای) ده‌كه‌ن.
نيهاد بارزانی به‌ ئاشكرا هاواری كردووه‌، ئه‌ز حسه‌ی خۆم ده‌ويت و ده‌بێت، 20  مليۆم دۆلار بده‌نه‌ من، ئه‌گه‌رنا رازی نابم و حیزب و حكومه‌ت تيك ده‌ده‌م، مه‌سعود بارزانيش بۆ حاڵه‌تی پێويست، ليوای تايبه‌تی گوڵان و يه‌كی خستۆته‌ باری نائاسايیه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە