له کۆڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار له ستۆکهۆڵم، جه‌لالییه‌کان ویستیان له قادر نادر بده‌ن
Monday, 18/01/2010, 12:00
ڕۆژێک پاش تهماتهبارانکردنهکهی مه‌لا به‌ختیار له ئوسلۆی پایته‌ختی نه‌روێژ، مه‌لا به‌ختیار گه‌یشته سوید و له شاری ستۆکهۆڵم ڕێکه‌وتی 17 - 01 - 2010 وه‌ک بڕیاری دابوو کۆڕێکی گێڕا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جه‌لالییه‌کان ئه‌مجاره‌یان ئاماده‌باشیی خۆیان کردبوو، له‌وه ده‌ترسان، که وه‌ک بڵاوکرایه‌وه چه‌ند که‌سێک خۆی ئاماده‌کردووه ، تا بوتڵه میز و هێلکه‌ی تێبگرن، به‌ڵام بۆیان نه‌کرابوو بچنه ژوورێ، چونکه چاودێرییه‌کی باشی هۆڵه‌که‌یان ده‌کرد، هه‌روه‌ها پێنج پاسه‌وانی که‌ته‌ی سویدییان به پاره‌ی خه‌یاڵیی گرتبوو، سیان له‌و پاسه‌وانانه له ژوور سه‌ری مه‌لا به‌ختیاره‌وه وه‌ستابوون، تا ئاگاداریی له گیانی بکه‌ن، وایان پێڕاگهیهنرابوو، که مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی مه‌لا به‌ختیار ، به‌وه‌ی تیرۆری ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند که‌سێکی تر، به به‌رده‌وامی چاودێریی و پاسداریی هۆڵه‌که‌یان ده‌کرد، له ژێریشه‌وه ده‌یان که‌سی تریان به چاونزمییهوه له خه‌ڵکه‌کانیان ده‌ڕوانیی.
ئێمه قسه‌مان له سه‌ر ئه‌و جۆره کۆڕانه نییه، له نابووتییدا به‌رپرسانی پارتیی و یه‌کێتیی ده‌یکه‌ن، لێ قسه‌مان له سه‌ر بێ زهوقیی، ئه‌وانه‌یه، ده‌چن گوێ له دهمو له‌وسی ناسیاسییانه‌ی ئه‌مانه ده‌گرن، که جگه له درۆکردن و خۆهه‌ڵکێشان، هیچ په‌یڤێکی سیاسیی و په‌یامێکی دڵسۆزانه و کوردانه‌یان پێ نییه (له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌ندێ که‌س، که بۆ مه‌به‌ستیی ڕیسواکرد و ڕه‌خنه‌گرتن به چه‌کووش، ده‌چن) ده‌نا ئه‌وانه‌ی نرخێک بۆ خۆیان و کاتیی خۆیان داده‌نێن، چۆن ده‌چنه ئه‌و شوێنانه و کاتی خۆیان به فیڕۆ ده‌ده‌ن؟.
کۆڕه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی مه‌لا به‌ختیار له ستۆکهۆڵم، وه‌ک هه‌موو کۆڕه‌کانی پێشتر، به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو، بۆ نموونه: کێ و چۆن ده‌ست به قسه‌کردن بکه‌ن، کێ ڕێگای پێبدرێت پرسیار بکات و سه‌رنجێکی دۆستانه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت له دوو سێ ده‌قیقه زیاتر که‌س قسه بکات، بۆیه دانیشتوان هه‌موویان وه‌ک قوتابییه‌کی گوێڕایه‌ڵ، نابێت فزه بکه‌ن، ده‌بێت گوێ بگرن و هیچ نه‌ڵێن.
کاک قادر نادر، یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی، که شه‌ش هه‌مین که‌س بوو، ناوی خۆی نووسیبوو، ئه‌وانیش له ناچارییدا ناوه‌که‌یان نووسیبوو، ده‌نا پێیان خۆش نه‌بوو قسه‌یه‌ک بکات، کاتێکیش سه‌ره هاته سه‌ری، بازیان به‌سه‌ر ناوه‌که‌یدا دا، تا یانزده‌هه‌مین که‌س نه‌وه‌ستانه‌وه، دوایی وتیان کۆتایی به کۆڕه‌که ده‌هێنین، بۆیه قادر نادر هه‌ستایه سه‌رپێ و به ده‌نگی به‌رز هاواریی کرد و وه‌بیری هێنانه‌وه. (لێره‌دا کاک قادر چی گووت، با ئه‌وه خۆی باسیی بکات، چونکه بڕیاره به دوور و درێژی له سه‌ر ڕووداوه‌که بنووسێت).
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاکێشان بوو، چه‌ند چهورهیهکی ناو ئه‌و ڕێکخراوه، که زۆربه‌یان ئه‌ندام و کارگێڕ کۆمیته بوون، ئه‌م ناڕازییبوونهی قادریان پێ هه‌رس نه‌کرا، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ری، ویستیان لێی بده‌ن، له‌سه‌ر چیش؟ له سه‌ر ئه‌وه‌ی که وتوویه‌تی بۆ منتان له بیرکردووه، ناهێڵن پرسیار و ڕه‌خنه‌کانم بگرم!
ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئێمه که‌وتووه یه‌کێک له‌وانه‌ی، که هێرشی کرده سه‌ر کاک قادر ناد،ر خزمێکی کۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو به ناوی (لێزمه عه‌لی عه‌وێز)، هه‌رچه‌نده نێوان مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت ڕه‌سول باشیش نییه، که‌چی ئه‌م کابرا چه‌توونه له سه‌ر مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵی دایه. دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ش، جه‌لالییه‌کانی تریش به‌نیازبوون ده‌ست درێژی بکه‌نه سه‌ریی و به خه‌ستی لێی بده‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ 18 - 01 - 2010 کاک قادر نادر له پۆلیس ڕاسته‌وخۆ داوای له سه‌ر ڕێکخراوی یه‌کێتیی له سوید تۆمارکرد.
کوردستانپۆست به‌شی کۆتایی کۆڕه‌که‌تان بۆ بڵاوده‌کاته‌وه، که مه‌لا به‌ختیار ناچاربوو، بانگی کاک قادر بکات، وه‌ک له فلیمه‌که‌دا ده‌بینن، مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت خه‌ڵکه‌که هێوربکاته‌وه، ناچار ده‌بێت ده‌ڵێت با کاک قادر بێت و قسه‌ی خۆی بکات.
له کۆتاییدا کوردستانپۆست داوا له‌و به‌ڕێزانه ده‌کات، ئه‌گه‌ر ته‌واویی ڕووداوه‌که‌ی تۆمارکردووه، له‌گه‌ل ئه‌و قسه و باس و ڕه‌خنانه‌ی که له لایه‌ن قادر نادره‌وه کراوه، داوا ده‌که‌ین بۆمان بنێرێت، یان خۆیان بیخه‌نه سه‌ر یوتوب تا بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
تێبینی: کاک قادر نادر بۆ خۆی له نووسینێکی درێژدا له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌دوێت.بۆ بینینی کورته و کۆتایی ڕووداوه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست