کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازیی و حزبی و له‌شكریيه‌كانی خسته‌ ئينزاری(ج)ه‌وه‌!

Saturday, 03/12/2011, 12:00


کوردستانپۆست/ پەیامنێری سەری رەش
له‌ كاتژمير 12ی شه‌وی رابردووه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی به‌ بروسكه‌یه‌كی نهێنی ته‌واویی هێزه‌ ئه‌منیی و سه‌ربازیی و حیزبی و ئه‌ندامانی پارتی و سوپا و ليواكانی بارزان و سپيلك و گولان و يه‌كی تايبه‌ت و پاسه‌وانی تايبه‌تی خۆی خسته‌ ئينزاری (ده‌رجه‌ ج)ه‌وه‌!
مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ستيان به‌ مه‌ترسيیه‌كی زۆر كردووه‌ كه‌ ئه‌و خۆپيشاندانانه‌ فراوان بێت و هه‌ولێری پايته‌خت و سنوری هه‌ولێر بگرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌موويانی ئاگادار كردۆته‌وه، کە ‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستيان به‌وه‌ كرد ئۆپۆزيسۆن يان يه‌كگرتوو به‌تايبه‌تی خۆ کۆکردنەوە ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وا ده‌ستپارێزيان لێ مه‌كه‌ن، به‌ هه‌موو كه‌رەسته‌يه‌كی گونجاو و شياو بۆ لێدانیان و ده‌مكوتیان بکەن، هەروەها ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌وانه‌ی پشتيوانی گردبوونه‌وه‌كه‌يان دەکەن.
له‌ کاتژمێری 2 شه‌وه‌وه‌ زياتر له‌ ١٥ هه‌زار زێڕه‌ڤانی بەره‌و سنوری بادينان نيردراون، به‌ هه‌مانشێوه‌ زێره‌ڤانی و سوپاكانی هه‌ولێرو ئاكرێی و بارزان له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر نزيك خراونه‌توه‌، بڕياريشه‌ گه‌ر پيويستی كرد ئه‌وا فه‌رمانده‌يیه‌كانی 5 و سليمانی و كه‌ركوك و گه‌رميان له‌ ريگای كه‌سنه‌زانه‌وه‌ بۆ سليمانی ره‌وانه‌ بكرێن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سنوری ره‌واندزه‌وه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ دوو ليوای زێڕه‌ڤانی له‌ سنوری باڵه‌كايه‌تی ئاماده‌كراون بۆ پشده‌ر و رانيه‌، هێزيكی به‌رگریی له‌ بارزانيه‌كانيش له‌ قوشتپه‌ ئاماده‌ كراون بۆ كاتی پيويست.
ئه‌مڕۆ به‌يانيیه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئاسايشی گشتی و هه‌ولێرو سلێمانی له‌ هه‌ولێر به‌ بەرگی مه‌ده‌نی بڵاوه‌يان پيكراوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر گردبوونه‌وه‌يه‌ك له‌لايه‌ن يه‌كگرتووه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە