دیندار زێباری قه‌رزاری منه و مافی منی خواردووه ، چۆن داکۆکی له مافی کورد ده‌کات.
Sunday, 24/01/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که ئه‌گه‌ر کابینه‌ی شه‌شه‌م کاریکی باشی کردبێت ، دیاره که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیندار زێباریی بوو، دیندار زێباری وه‌ک ڕێكخه‌ری هه‌رێم بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه دانراوه ، کار و خه‌باتی دیندار بۆ چه‌ند ساڵێکه ته‌نها سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ به‌شداربوون له کۆبوونه زۆروزه‌به‌نده بێ سووده‌کانی UN و خه‌رجییه خه‌یاڵییه‌کانی له گه‌وره‌ترین بڕگه‌کانی و به‌رنامه‌ی کاریی بووه ، بۆ یه‌ک ملیم دۆزی کوردی به دنیا له رێگای UNه‌وه نه‌ناساندووه.
کوردستانپۆست به‌دواداچوونی بۆ سه‌ر که‌سیتی دیندار زێباری کرد توانی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر که‌سیتی لاواز و بێتوانایی ئه‌و که‌سه به‌ده‌ستبهێنیت . سه‌رچاوه‌یه‌ک له نزیک خۆیه‌وه پێیراگه‌یاندین که ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بووه له وه‌رگرتنی ئه‌رزه‌و و دورستکردنی ڤێلا و شه‌راکه‌ت له گه‌ل ئه‌م و ئه‌و هه‌رگیز کاریکی پۆزه‌تیڤی وای بۆ کورد نه‌کردووه که جێگای باس کردن بێت .
سه‌رچاوه‌که پییراگه‌یاندین : ڤێلایه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌لاحه‌ددین بۆ خۆی دورستکردووه به پاره‌ی دزراوی گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان ، هه‌ر ئه‌مه‌ش نا به‌لکو پاره‌ی ده‌یان خاوه‌ن کار له بۆیه‌چی و گه‌چکار و سه‌قفی سانه‌وه‌ی و ئه‌وانی دیکه خواردووه ، ته‌نانه‌ت جارێک له‌و خاوه‌ن کارانه پیی ووتووه: تۆ مافی ئێمه به رۆژی رووناک ده‌خۆیت ، کورد ده‌بێ چ ته‌مایه‌ک به تۆ هه‌بێت تا داکۆکی له‌سه‌ر مافه‌کانی بکه‌یت.
سه‌رچاوه‌که بۆ کوردستانپۆستی زیاد کرد و وتی: دیندار زێباری که بڕوانامه‌ی زانکۆی نییه له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ویستبووی ماجستێر وه‌ربگرێت ، رێگه‌یان پینه‌دابوو ، هه‌ردوای ئه‌وه به پاره‌ی دزراوی گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ره‌وه بڕوانامه‌ی دکتۆرای ته‌زویری بۆ خۆی کڕیی.حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر کاریکی باشی کردبێت ، دیاره به‌رکه‌نارخستنی ئه‌و گه‌وره گه‌نده‌ڵ و داوێنپیسه‌یه..که‌سیکی ئاوا نه‌ده‌بوو ته‌نها به‌رکه‌نار بخرێت به‌ڵکو ده‌بوایه له دادگایه‌کی عادیلانه دادگایی بکرابایه و زیندانی بکرایه.
کوردستانپۆست ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی مافیا به کارێکی ئاسا داده‌نێت ره‌نگه بچیته چوارچێوه‌ی ته‌سفییه‌ی حساباتی کوتله‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست