له‌سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات کۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار ده‌ستده‌خه‌نه یاخه‌ی یه‌کتر..
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی مه‌که‌ته‌بی سیاسی یه‌کێتیدا ، له‌سه‌ر ته‌رخانکردنی پاره یا راستتر بلیین دزینی بوودجه ، مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت بۆته شه‌ریان و هه‌ریه‌که ئه‌وه‌ی دیکه‌ی تۆمه‌تبار کردووه و، تاوای لێهاتووه ، مه‌لا به‌ختیار له کۆبوونه‌وه‌که ده‌ربکرێت و هه‌ڵبێت. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی: مه‌لا به‌ختیار کۆسره‌ت به‌وه تووره کردووه که پێیووتووه: تۆ مانگانه یه‌ک ملیۆن دۆلار ده‌به‌یت هێستا رازی نیت ، چیت له‌وه زیاتر ده‌وێت؟!. به‌م گۆته‌یه‌ی مه‌لا به‌ختیار ، کۆسره‌ت زۆر تووڕه‌بووه ، بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی و ئاژاوه‌یه‌کی زۆری نێو کۆبوونه‌وه‌که.
ده‌بێ بووترێت عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له‌سه‌ره‌تای ئیمساڵدا ئاشکرای کرد که هه‌ریه‌که له یه‌کێتی و پارتی 30 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ خۆیان لاده‌ده‌ن ، ئاشکراکردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ خه‌ڵکی کوردستان بوو به شۆکێکی گه‌وره.
شایه‌نی باسه ئه‌رسه‌لان باییز و مه‌لا به‌ختیاریش، ئه‌وانیش هه‌ریه‌که ملیۆنێک دۆلاریان وه‌رده‌گرت بۆ مه‌کته‌به‌کانیان که به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌خرا گیرفانه قووڵه‌کانیان ، ئه‌م ره‌فتاره‌یان له تاڵانکردن و دزی قووتی خه‌ڵکی وایکرد خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی لیستی کوردستانی تووشی شکست بکه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌زویری سه‌رۆکی ته‌زویر مه‌سعود نه‌بوایه ، لیستی کوردستانی له کوردستان ده‌بووه لیستی دووهه‌م یا سێیه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست