پارتی و یه‌کیتیی کوردستانپۆست ده‌که‌نه ئامانج بۆ لێدانی لیستی گۆران
Friday, 05/03/2010, 12:00
هه‌ردوو زمانحاڵی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتیی (خه‌بات و کوردستانی نوێ) به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن، له هه‌ڕه‌شه‌کانیاندا کوردستانپۆستیان کردۆته ئامانج بۆ لێدانی چه‌ند که‌سیه‌تییه‌کی لیستی گۆڕان، به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان موسته‌فا و قادری حاجی عه‌لی، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هێرشه‌ش له که‌سێکی قێزه‌وه‌ند و ناپاکی وه‌کو پۆڵا سه‌عید سه‌رچاوه ده‌گرێ، گوایه ئه‌وانه یارمه‌تی کوردستانپۆستیان داوه و به ناوی خوازراوه‌وه تێیدا ده‌نووسن، له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وتاره‌دا به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت، که چۆن دوو حیزبی سیاسیی هێنده بچوک بوونه‌ته‌وه، که‌سێکی نزمی وه‌ک پۆڵا یاری به عه‌قڵیان ده‌کات. کاره‌ساته ده‌سه‌ڵاتێکی ناپاک و گه‌نده‌ڵ نۆزده ساڵه خۆی به باشی نه‌ناسیوه و له‌ناو ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌دا، پۆڵا سه‌عییدێک وه‌سڵی پاکییان ده‌رده‌کات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی ئه‌و دوو حیزبه، بڕوانه ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ (لاپه‌ره 5)
ناونیشانی وتار: با نه‌وشیروان و قادری حاجی عه‌لی ته‌کلیفی خۆیان له کوردستانپۆست ڕۆشن بکه‌نه‌وه (نووسینی چاودێری سیاسیی):
http://www.calameo.com/read/000163913559320adfa50ڕۆژنامه‌ی خه‌بات:
ناونیسانی وتار (هه‌لوێستتان له‌سه‌ر خراپه‌کارییه‌کانی کوردستانپۆست ڕوون بکه‌نه‌وه) نووسینی چاودێرێک:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/xebat3415.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست