کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڵگه‌یه‌کی بچوک که‌ به‌ خواستیی پارتی و یه‌کێتیی که‌رکوک له‌ ده‌ستدراوه‌

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


کوردستانپۆست ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ی له‌ که‌رکوکه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، که‌ چۆن هه‌موو پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ پێکهاتوون که‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان وه‌کو یه‌ک هاوبه‌شی ئیداریی و سیاسیی ئه‌و شاره‌ بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ژماره‌ی دانیستوان و مێژووی به‌ کوردبوونی ئه‌و شاره‌، ئه‌مێس له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شاری که‌رکوکی کرد و په‌یمانی به‌ تورکیا و به‌ تورکمانه‌کان دا، که‌ مافیان به‌ زیاده‌وه‌ بپارێزرێت.
ئه‌و نامه‌ و نووسینانه‌ی که‌ ده‌یبینیت، مڕێککه‌وتن و مۆرکردنی هاوپه‌یمانییه‌که‌یه‌ که‌ ، که‌ به‌ فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی پارێزگای که‌رکوک و نوێنه‌ری حیزبه‌کان پێی هه‌ڵساون. هه‌روه‌ها نامه‌ی دانانی ژماره‌یه‌کی زۆری فه‌رمانبه‌رانی عه‌ره‌ب و کورده‌، که‌ ژماره‌ی کورده‌کان له‌ چاویاندا زۆر که‌من. ئیدی با لیستیی کوردستانی بۆ بازاڕگه‌رمی خۆی باس له‌ کوردبوونی که‌رکوک نه‌که‌ن، که‌ ئه‌وان خۆیان که‌رکوکیان فرۆشت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر بچوکه‌ له‌ چاو ده‌یان به‌ڵگه‌ و ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێری دیکه‌.
بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/kerkuk.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە