حیزبی دیموکراتیی کوردستانی ئیران داوایه‌کی یاسایی دۆڕاند
Saturday, 24/01/2009, 12:00
شاهۆی حوسێنی ده‌فته‌رداری حیزبی دیمۆکرات به‌ناو کوردستانی ئێران، داوایه‌کی یاسایی له سوید دژی کوردستانپۆست تۆمار کردبوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست له ساڵی 2005 بابه‌تێکی بڵاکردۆته‌وه و سووکایه‌تیی پێکردووه و تۆمه‌تی خستۆته پاڵ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ی حیزبی دیموکرات، ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و نووسینه له چه‌ند سایتێکی کوردییدا بڵاوکرابۆوه، کوردستانپۆست ته‌نها وه‌ک هه‌واڵیک بڵاویکردبۆوه ، له‌گه‌ڵیدا لینکی ئه‌و نووسینه‌شی له دوای هه‌واڵه‌که‌وه دانابوو. دوا بڕیاری دادگای ستۆکهۆڵم به‌و باره‌دا که‌وته‌وه، که شاهۆی حوسێنی ده‌بێت پاره‌ی ماندووبوون و تێچوونی دادگا و پارێزه‌ری کوردستانپۆست بدات، له‌گه‌ڵ پاره‌ی ماندووبوون و زیانلێکه‌وتنی کوردستانپۆست.
شایانی باسه، ته‌ها به‌رواریی له‌و ساڵه‌دا وه‌ک لێپرسراویکی پارتی له سوید پێش هه‌موو که‌سێک رایگه‌یاند، حیزبی دیموکرات داوای یاسایی له دژی کوردستانپۆست تۆمارکردووه، پاش لیکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وت، که پارتیی له تۆڵه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی د. که‌مال سه‌ید قادر، دژی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا، به‌و کاره هه‌ڵسا و یارمه‌تیی ته‌واوی شاهۆی حوسێنی دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه دژی کوردستانپۆست تۆماربکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست