کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هادیی برای ته‌حسین شاوه‌یس له‌ سوید هه‌ڵهاتووه‌ و ئیستا له‌ فه‌ڕه‌نسایه (تازه‌کراوه‌ته‌وه)‌‌

Sunday, 03/05/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ پاراستنی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌که‌ هادی شاوه‌یس، برای ته‌حسین شاوه‌یس، تووشی نه‌خۆشیی دڵ بووه‌ و جه‌ڵته‌ لێیداوه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوودی مه‌سعود یارمه‌تیی داوه‌ و بڕێ پاره‌ی زۆریشی داوه‌تێ، تا بۆ چاره‌سه‌ر بنێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌ها به‌رواریی و حه‌سیب ڕۆژبه‌یانیی و فه‌همی کاکه‌یی، له‌ کوردستانه‌وه‌ پێشنیاری سویدیان کردووه‌ و ئه‌وانیش کاروباره‌که‌یان بۆ جێ به‌جێ کردووه‌، تا به‌ره‌وه‌ سوید بۆ چاره‌سه‌ر بینێرن. سه‌رچاوه‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ هادی شاوه‌یس له‌ ته‌حسین شاوه‌یسی برای تاوانبارتره‌ به‌ کوشتنی پێشمه‌رگه‌ و که‌سانی سڤیل و بێتاوان، کاتێک ته‌حسین شاوه‌یس تاوانبار ده‌کرێت به‌ کوشتنی مامه‌ ڕێشه‌ و شه‌هید ئارام، له‌ ڕاستییدا هادی برای به‌و کاره‌ هه‌ڵساوه‌ و ئه‌و ده‌ستپێشکه‌ری کردووه‌ له‌و هه‌موو چالاکییانه‌دا که‌ مه‌فره‌زه‌که‌ی ته‌حسین شاوه‌یسی کاکی کردوویانه‌. هادی شاوه‌یس سه‌ری زۆر که‌سی له‌ لاشه‌ کردۆته‌وه‌ و سه‌ره‌کانی بردۆته‌وه‌ و له‌ به‌ر‌امبه‌ر بڕێ پاره‌دا به‌ حکومه‌تی به‌عسی فرۆشتووه‌، له‌ ناوچه‌ی قه‌راغ، له‌ ڕۆژێکدا ئه‌م هادییه‌ چه‌ند قوتابییه‌ک که‌ تازه‌ چووبوونه‌ ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌کووتێته‌ سه‌ریان و ده‌یانگرێت، پاش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆکه‌ هێلکۆپته‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، فڕێیان ده‌ده‌نه‌ خوارێ.
 پاش بانگەوازەكەی چاودێری كوردۆساید، که‌ هه‌واڵی هاتنی هادی شاوەیسی بۆ سوید بڵاوکرده‌وه‌، بۆیه‌ له‌ مه‌کته‌‌بی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ به‌ په‌له‌ هه‌واڵه‌که‌ به‌ مه‌سعود ڕاده‌گه‌یه‌نن، که‌وا سایتی کوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌، بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی خوودی خۆی ته‌له‌فون بۆ سوید ده‌کات و پێی ده‌ڵێت، که‌ تا زووه‌ له‌ سوید ده‌ربچێت، ئه‌ویش تەنگەتاو ده‌بێت و بۆ خۆ دەربازكردن لە چنگ دادگاییكردن، سەرەتا لە هەوڵی ئەوەدا ده‌بێت بڕوات بۆ ئه‌لمانیا یان ئیتالیا، بەڵام دواتر بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك بە پێی هەواڵێك بە دەستمان گەیشتووە بەرەو فەرەنسای ده‌به‌ن لە شاری مارسیلیا بۆ ئەوەی لەوێوە بیبەنەوە بۆ كوردستان. ئیستا لایه‌نێک که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، به‌ دوایه‌وه‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاستبکاته‌وه‌، تا پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی لێئاگاداربکاته‌وه‌.
پارتی لەوە ترساوە، ئه‌گه‌ر هادیی شاوه‌یس بگیرێت، کۆمه‌ڵێک شایه‌تی له‌ سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كە دادگایی بكرێت، چونكە هادی شاوێس له‌ چه‌ند شوێنیک رای گه‌یاندووه،‌ که ‌ئه‌و و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە.
ئەم كارەی چاودێری كوردۆساید، سەرەتایەكە بۆ ڕێگرتن له ‌هه‌ڵاتنی به‌رپرسان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی کاتیش بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نێشانده‌دات که ‌ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌و کورده‌ خۆفرۆشانه‌ کردویانه‌ له‌ کۆلیان نه‌بۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تیی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی قوربانی له‌ ئه‌وروپا داوای یاساییان له‌ سه‌ر تۆمار کردووه‌.
  هادی شاوێس که‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببوو، له‌ ڕۆژی 2 /04 / به‌ فرۆکه‌ی هه‌ولێر، یۆنان، ستۆکهۆلم گه‌یشته‌‌ سوید. ‌له‌ زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی کردبووی پۆلێ ئه‌ندامی پارتی له‌گه‌ڵدا بوو، نه‌وه‌ک خه‌ڵک ده‌ستی لێ بوه‌شێنێ و تۆڵه‌ی خۆی لێ بکاته‌وه‌. ‌زۆربه‌ی کات له‌ شاری یۆنشۆپینگ له‌ مالی سێ برا که‌ که‌رکوکین به‌ناوی (ل، س، ح) ماوه‌ته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا په‌یوه‌ندیی زۆر به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ کراوه‌، داوای زانیارییان له‌ سه‌ر ڕێو شوێنی هادی ده‌کرد، وه‌ڵامی ئێمه‌ش ئه‌وه‌ بوو، که‌ چاکتره‌ ڕێگای یاسایی بگرن و خۆیان هێوربکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ له‌ چه‌ند لایه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ کرابوو. به‌ پێی زانیارییه‌کانی کوردستانپۆست، پۆلیسی تاوانه‌ جه‌نگیه‌کان لێکۆلینه‌وه‌ و به‌دواچوونی له ‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ی له‌ چه‌ند ولاتێک کردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ولاتی سوێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە