کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوه نا

Monday, 22/06/2009, 12:00


سروشت که ئێستا له‌لای به‌شێکی زۆری ئێمه‌ی مرۆڤ بووه‌ته دره‌وشاوه‌یه‌کی نامۆ و به‌شێکی گه‌وره‌ی مرۆڤه‌کان بیریانچۆته‌وه، که ئه‌وان به‌شێکن له سروشت، هه‌روه‌کوو چلۆن به‌شێکی گه‌وره‌ی مرۆڤه‌کان بیریانچۆته‌وه، که خۆشیان ساڵانێکی سه‌ره‌تایی منداڵ بوون، لێ زۆر شت هه‌ن له‌م سروشته‌دا، په‌یوه‌‌نییه‌کی دیمانییان پێکه‌وه‌ هه‌یه، زۆر شت هه‌ن له‌م سروشته‌دا بێ یه‌ک نابن، چونکه به هه‌ردووکیان به‌شێک له جوانیی و ناشریینی ئه‌م سروشته‌ پێکده‌هێنن، به‌شێک له جوڵه‌کانی سروشت پێکده‌هێنن، به‌شێک له کاره‌ساته سروشتییه‌کان پێکده‌هێنن، به‌شێک له سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ سروشتییه‌کان پێکده‌هێنن ... هتد.
ئێمه له‌م وتاره‌دا سه‌رنج ده‌ده‌ینه سه‌ر دوو دیارده له سروشتدا:

یه‌که‌م: گوڵ و په‌پووله.
گوڵ و په‌پووله له چاوی مرۆڤدا دوو بوونیه‌تی جوانن، به‌ڵام هه‌ردووکیان پێکه‌وه جوانتر ده‌بن. هه‌ربۆیه مرۆڤ کاتێک ته‌ماشای گوڵێک ده‌کات له ناگایی و ئاگایی خۆیدا بیر له په‌پووله‌یه‌کیش ده‌کاته‌وه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
دووهه‌م: مێش و پیسایی.
مێش له چاوی مرۆڤدا ناشریینه، هه‌مانکاتیش بێزارکه‌ره‌ (ئاخر بۆیه ئۆباما له دیدارێکی تێلێڤیزیۆنییدا دانه‌‌یه‌کی کووشت)، پیسایی له چاوی مرۆڤدا ناشریینه هه‌مانکاتیش به بۆنه‌که‌ی بێزارکه‌ر. پیسایی و مێش په‌یوه‌ندییه‌کی دینامییان پێکه‌وه هه‌یه، ئه‌مان هه‌ردووکیان به‌شێکن له سروشت، به‌شێکی ناشریینن له سروشت، به‌ڵام چۆن شتی جوان له سروشتدا هه‌یه، شتی ناشریینیش هه‌یه. هه‌رگیز مێشێک به‌سه‌ر گوڵێکه‌وه نابێته لێکه‌وتنه‌وه‌ی جوانییه‌کی تر، به‌پێچه‌وانه‌وه مێشه‌که به‌شێک له جوانیی گوڵه‌که ده‌شێوێنێت، به‌ڵام مێشێک به‌سه‌ر پیساییه‌که‌وه، نابێته هۆی شێواندنی ناشریینیی پیساییه‌که. هه‌مانکات هه‌رگیز ناکرێت په‌پووله‌یه‌ک به‌سه‌ر پیساییه‌که‌وه بنیشێته‌وه، چونکه ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی تێکدانی کاره‌کانی خودی سروشت، په‌پووله‌که لێره‌دا نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، که به‌شێک جوانیی خۆی به پیساییه‌‌که ببه‌خشێت، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی شێواندنی جوانیی خۆی.
ئه‌م ڕامانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێکێکه بۆ ناو باسه‌که‌مان، که‌ ناومان لێناوه‌ (ئێوه‌ نا)، لێره‌وه ده‌ڵێین ئێوه نا، ئێوه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ مێشن، به‌ سه‌ر ده‌سته‌ڵاتیی پیسه‌وه‌ نیشتوونه‌ته‌وه‌، هه‌رگیز ناکرێت ئێوه‌ به‌سه‌ر گوڵی شه‌قامه‌وه بنیشنه‌وه، چونکه ده‌بنه هۆی شێواندنی جوانیی گوڵی شه‌قام، به‌ڵام ئه‌و په‌پوولانه‌ی به‌سه‌ر پیسایی پارتێکه‌وه نیشتوونه‌ته‌وه، چه‌ند زوو هه‌ڵبفڕن و خۆیان بگه‌یه‌ننه گوڵی شه‌قام، زووتر جوانیی خۆیان ده‌پارێزن. خاڵی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، هه‌ر که‌سێک هاتوو خۆی کرد، به شه‌قامدا به ئه‌تمۆسفێره‌ی گۆڕاندا، واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌و که‌سه‌ په‌پووله‌یه، به‌ڵکوو مێشی سه‌وز و گه‌وره‌ی سه‌ر پیسایی پارتن، که جوانیی گوڵی شه‌قام و گۆڕان ده‌شێوێنن. هه‌ربۆیه به ده‌نگی بڵند پێویسته له شه‌قامه‌وه هاوار بکرێت ئێوه نا، ئێوه ئه‌ی مێشه سه‌گانه‌کانی سه‌ر پیسایی گه‌وره‌ی پارت، ئێوه نا. پێویسته له شه‌قامه‌وه هاوار بکرێت نا بۆ ئێوه، ئێوه مێشی سه‌ر پیسایی پارتن، له‌وێ بمێننه‌وه وه‌ک به‌شێکی ناشریینی ئه‌م سروشتی کوردستانه. ئه‌گه‌ر هه‌ر مێشكی گه‌وره ئاوڕێک بۆسه‌ر گوڵی شه‌قام بدایه‌وه، پێویسته خێرا پێیبگووترێت بووه‌سته‌ ته‌ماشای دواوه‌ی خۆت مه‌که.Stop Don't Look Back

21.06.09

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە