کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ناو باره‌گای لقی ٤ سوكايه‌تی به‌ جێگری ئاسايشی گشتی پارتی ده‌كرێت

Monday, 26/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ سلێمانی
به‌ پێی وته‌ی كادرێكی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی لقی ٤ پارتی له‌ سلێمانیيه‌وه‌ ، به ‌به‌رچاوی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناو گازينۆ شه‌عب باسی له‌و شه‌ڕه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ نيوان هاوڕيی ئه‌ميره‌ كه‌ يه‌كيك بووه‌ له‌ پاسه‌وانه‌كانی خاڵه‌ نه‌به‌ز (خوله‌ی جگه‌ر) و ليوا به‌هادين حه‌مه‌ سه‌عيد جيگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی گشتی پارتی له‌ هه‌ولير، كه‌ به‌به‌رچاوی ده‌يان كاديرو به‌رپرس و كارمه‌ندانی ئه‌و لقه‌وه‌ هاوڕيی ئه‌ميره‌ سوكايه‌تی جنێو بارانی به‌هادين حه‌مه‌سه‌عيدی كردووه‌.
تا ئه‌وه‌ی له‌ رووي كۆمه‌لايه‌تيشه‌وه‌ يه‌كتريان سوك كردووه‌، هاوريی ئه‌ميره‌ باسی گشت ئه‌و تاڵانی و دزيی و ڕاوه‌رووتانه‌ی به‌هادين حه‌مه‌سه‌عيدی كردووه‌ كه‌ له‌ به‌غدا له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی كردويه‌تی و، باسی دزيی و گه‌نده‌ليه‌كانی ناو ئاسايشی گشتی كردووه‌ ،
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ی پارتی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ هاوريی ئه‌ميره‌ ئێستا يه‌كێكه‌ له‌ نزيكه‌كانی ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانی و بازرگانی به‌يه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا هاوريی ئه‌ميره‌ نه‌يده‌توانی به‌و شيوه‌يه‌ سوكايه‌تی به‌ به‌هادين حه‌مه‌ سه‌عيد بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە