کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست و کۆمپانیای ووشه‌

Sunday, 21/02/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ له‌ماڵپه‌ڕی سبه‌ی که‌ سه‌ر به‌ کۆمپانیای ووشه‌یه‌ (هه‌نگاوه‌کانی دزینی لۆگۆی هاوپه‌یمانی) بڵاوکردۆته‌وه‌ ، که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستدا پێش
هه‌موو مێدیاکانی کوردی، ئه‌م دزییه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی ئاشکرا کرد. ئێمه‌
له‌ ڕێگه‌ی په‌یامنێره‌که‌مان له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن خوێنه‌رێکی دیکه‌شه‌وه‌ ئاگادارکراینه‌وه‌، که‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ی خاوه‌نی ئه‌و لۆگۆیه‌یه‌ به‌و دزییه‌ ده‌زانن، ئه‌وانیش خه‌ریکی سکاڵا تۆمارکردنن و به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌نجامیشی ده‌بێت، چونکه‌ سکاڵاکردن له‌ ئه‌مه‌ریکا جودایه‌ له‌سکاڵاکردن ‌ووڵاتی‌ ئێمه‌، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ له‌م نووسینه‌دا باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌، داخۆ بۆچی میدیاکانی کوردستان هه‌ر هه‌واڵ و نووسینێک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بۆ یه‌که‌مجار بڵاوبکرێته‌وه‌، نه‌ک ته‌نها سانسۆری ناوی کوردستانپۆست ده‌که‌ن، به‌ڵکو ده‌شیکه‌نه‌ موڵکی خۆیان؟ ئه‌مه‌ سه‌ری چه‌نده‌مین جاریانه،‌ که‌ ڕه‌نج و ماندوبوونی کوردستانپۆست به‌کار ده‌هێنن، بێ ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا بێت باسی کوردستانپۆست و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌‌ بکه‌ن.
ئه‌مڕۆکه‌ کوردستانپۆست بڤه‌یه،‌ ته‌نانه‌ت لای ئۆپۆسیۆنیش . بۆیه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی KNN دا   بینه‌رێک به ‌ته‌له‌فۆن پێی ووتن: ئێوه‌ هیچ ناڵێن ئێمه‌ هه‌موو هه‌واڵه‌گه‌رم و گوڕه‌کان له‌ کوردستانپۆستدا ده‌خوێنینه‌وه‌ .
ئێمه‌ ده‌مێکه‌ ده‌زانین، که‌ کۆمپانیای ووشه،‌ سانسوری ناوی کوردستانپۆستی کردووه‌ . زۆر نووسه‌ر گله‌ییان کردووه‌، که‌ له‌ سبه‌ی یان له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ بابه‌ته‌کانیان بڵاوناکرێته‌وه‌، چونکه‌ له‌ کوردستانپۆستدا ناسراون، یان بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک بابه‌تێک له‌ هاوڵاتیی و ئاوێنه‌دا بڵاوی بکاته‌وه‌، ئه‌مانیش بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ و ئاماژه‌ی پیده‌که‌ن، لێ کاتێک بزانن ئه‌و نووسینه‌ له‌ کوردستانپۆستیشدا هه‌یه‌، یه‌کسه‌ر کۆمپانیای وشه‌ لایده‌بات‌ و نامێنێت، ئا لێره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتیی ده‌بێت بزانن، که‌ کوردستانپۆست ده‌زگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌زۆری زۆرداری ئێمه‌ نه‌که‌نه‌ موڵکی هیچ لایه‌نێک‌، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ کوردستانپۆسته‌ له ‌مێژه‌ ده‌یه‌وێ سیسته‌م بگۆڕێ و ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانه‌ له‌نیشتماندا نه‌هێڵێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە