پاراستن زانياریی له سه‌ر نوری حه‌مه عه‌لی كۆده‌كاته‌وه
Friday, 25/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست، په‌يامنيری سليمانیبه پێی سه‌رچاوه‌يك له پاراستنی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی يه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی نوری حه‌مه‌عه‌لی له كۆنگره‌ی 13ی پارتی به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی هه‌ڵبژردرايه‌وه، به‌لام كه‌وته به‌رداشه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی و نيچيره‌ڤان بارزانيه‌وه نه‌كرايه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و دواجار له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا ئاری هه‌رسين به‌رپرسی لقی 21 ده‌وروبه‌ری سليمانی به توندی به‌رپه‌چی داوه‌ته‌وه كه به‌هۆی گه‌نده‌لیيه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌مال نه‌كراوه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی و به‌هه‌مانشيوه‌ش به‌رپرسياريتی لقێكيشی پيره‌وانه‌بينراوه، نوری حه‌مه عه‌لی به جۆريك توره‌بووه، تووشی هيستريا بووه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێ هيشتووه.!
دوای ئه‌وه مه‌سعود بارزانی به‌و هه‌رايه‌ی زانيوه نوری حه‌مه عه‌لی بۆ يه‌كێك له‌مه‌كته‌به‌كانی سه‌لاحه‌دين گواستۆته‌وه و كردويه‌تی به جيگری زه‌عيم عه‌لی، ئه‌ويش به‌م بڕياره رازی نه‌بووه و گه‌راوته‌وه شاره‌زوور!
سه‌رچاوه‌كه‌ی پاراستن ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه ئیستا پاراستن ماوه‌ی زياتر له 6 رۆژه خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی زانياريه له‌سه‌ر مولك و سامان و زه‌ويه كشتوكاڵی و كۆمپانياكان و ژماره‌ی دوكانه‌كانی نوری حەمە عەلی لە سه‌يد سادق و خانوو ڤيلاكانی له هه‌ڵەبجه و سه‌لاحه‌دين و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و سيته‌ك...هەروەها به دوای په‌يوه‌ندیيه‌كانيدا ده‌گه‌ڕێن له‌گەڵ ئيرانيه‌كاندا.
وه‌ك زانراوه پاراستن وينه‌گرێكی كۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ی راسپاردووه تا له نزيكه‌وه زانياری له‌سه‌ر نوری حه‌مه عه‌لی و برا و منال و خزمه‌كانی و په‌يوه‌نديیه‌كانی كۆبكاته‌وه.. ئه‌و وينه‌گره لە شه‌ری ناوخۆدا پارتی بووه و دواتريش بۆته يه‌كيتی، ئيستا وه‌ك زانراوه پارتیيه و بۆته پاراستنی لقی 4 و دوو ئه‌فسه‌ری ئاسايشيش كه خه‌لكی سليمانين هه‌مان راسپارده‌يان پيدراوه.
وه‌ك زانراويشه نوری حه‌مه عه‌لی له گوندی عالياوه‌ی شاره‌زوو و گرده نازي ده‌يان دۆنم باخی هه‌ناری چاندووه و ئيستا به زۆری له شاره‌زوور ده‌مێنيته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست