کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌زیری گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێم

Monday, 10/08/2009, 12:00



بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر شێخ عه‌لی غوڵام، ناسراو به‌ (حه‌یده‌ر فه‌یلی) له‌دایک بووی به‌غدا، ساڵی 1947 و وه‌زیری گه‌یاندن (وزیر المواسلات):
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ سه‌ر به‌ڕیزتان و روونکردنه‌وه‌که‌تان له‌ لای ئێمه‌‌، ئیستا لایه‌نێکی په‌یوه‌ندییدار له‌ نه‌رویژ ده‌یه‌وێت به‌دواداچوون له‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌تان بکات، تکایه‌ خێزان، یان یه‌کێک له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌که‌تان، که‌ دانیشتووی نه‌رویجه‌، به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندییمان پیوه‌ بکات، تا به‌ ته‌له‌فون قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ناگوونجێت، با بفه‌رموون ئه‌و زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ بنێرن.

که‌ی به‌ڕێزتان کاتی خۆی چوونه‌ نه‌رویژ، ئه‌گه‌ر داوای په‌نابه‌ریتان کردووه که‌ی بووه‌‌؟
به‌ چ ناوێکه‌وه‌ خۆتان له‌وێ ناساند؟ (ناوه‌که‌ به‌ پیتی لاتینی)
ناوی خێزانه‌که‌تان له‌ نه‌رویژ چییه‌، به‌ لاتینی چۆن نووسراوه‌؟ له‌گه‌ڵ رۆژی له‌ دایکبوون و ژماره‌ی ناسنامه‌که‌ی (.personr)
ئه‌درێسی ماڵ، یان ژماره‌ی ته‌له‌فونی ئیستایان له‌ نه‌رویژ. چییه‌؟
سوپاس بۆ هاریکاریتان.

ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌یده‌ر فه‌یلی:

ئه‌گه‌ر سۆسیالم هه‌بوو با بیبڕن

تکایه‌ به‌ یه‌کێک له‌و  ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌:

[email protected]
[email protected]
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە