کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست سیناریۆیەكى دیكەى یەكێتى لە دژى خۆپیشاندەران ئاشكرادەكات

Friday, 25/03/2011, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست .سلێمانى
یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ بڵاوەپێكردنى خۆ پیشاندەرانى سلێمانى و دەوروبەرى سیناریۆیەكى نوێ ى داناوەو دەیەوێت لەڕێگەى ئەو سیناریۆیەوە خوێنى چەندین هاوڵاتى خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنیەكان بڕێژێت.
لە نامەیەكدا كە لەڕێگەى ئیمەیلەوە بەناوى چەند پۆلیسێكەوە بۆ پەیامنێرى كوردستانپۆست نێردراوە ، باسیان لەوە كردوە كەیەكێتى سیناریۆیەكى دیكەى داڕشتوە بۆ ئەوەى كە لەوڕێگەیەوە بڵاوە بە خۆ پیشندەران بكات ,ئەو پۆلیسانە لەنامەكەدا نوسیویانە كە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەیەوێت هێزەكانى پۆلیس بنێرێتە ناو خۆپیشاندانەكانەوەو لەپشتەوە گوللەبارانیان بكات و دواتر واى پیشانبدات كە خۆپیشاندەران تەقەیان لەو هێزانە كردوە .لەنامەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە ئەو پۆلیسانە دەیانەوێت واز لە پیشەكەیان بهێنن ,بەڵام بە زەبرى هێز ڕێگرى لە وازهێنانیان دەكرێت , لەكۆتایى نامەكەشدا ئەو پۆلیسانە داوا لەخۆپیشاندەرانى سلێمانى و دەورو بەرى دەكەن , كە ژیان یان بپارێزن و هەركاتێك چونە نێو خۆپیشاندەران هیچ كاردانەوەیەكیان بەرامیەر نەكرێت ، چونكە ئەوان هیچ تاوانێكیان نى یەو بە زەبرى هێز نێردراونەتە ئەوشوینە ،ئەوچەند پۆلیسە بە وشەى توخوا ئەم نامەیەمان بۆبڵاوبكەنەوە كۆتاییان بەنامەكەیان هێناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە