چه‌ند هه‌واڵێک له هه‌ولێره‌وه.. ده‌سه‌لاتی مه‌سعودی ئینقلابچی ته‌قه له خه‌لکی ده‌کات.
Monday, 31/01/2011, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست/ 3
مه‌سعود پاش به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان شله‌ژانیکی که‌م وینه‌ی پێوه‌دیاره ، فه‌رمانی داوه‌ته هه‌موو دام ده‌زگا داپلۆسێنه‌ر و تۆقێنه‌ره‌کانی به‌رۆکی خه‌ڵکی بگرن و به شێوازی جیاجیا له‌گه‌ڵ خه‌لکی مامه‌ڵه بکه‌ن.. سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو پاراستن به کوردستانپۆستی راگه‌یاند:
1- ئیمڕ ته‌قه له ماڵی عوسمان بانی مارانی کراوه که له گه‌ره‌کی باداوه‌ی هه‌ولێردایه و ، یه‌کێکه له هه‌ڵسوراوانی گۆڕان له هه‌ولێر ، ئه‌م ته‌قه کردنه به پیلانی مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بووه.عوسمان بانیمارانی له کاتی ته‌قه‌کردنه‌که له ماڵ نه‌بووه.. ده‌بێ بووترێت عوسمان بانیمارانی له خانه‌واده‌یه‌کی شه‌هیدپه‌روه‌ردایه و سێ برای شه‌هیدی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه.له خولی په‌رله‌مانی پێشووش ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه.
2- دوێنێ 30/1/2011 سه‌عات سێی دوای نیوه‌رۆ باره‌گای گۆڕان له هه‌ولێر بۆماوه‌یه‌ک گه‌مارۆدراوه له لایه‌ن مێلیشیاته‌کانی بنه‌ماڵه‌وه.
لێره‌دا ده‌کرێت بپرسین : یه‌که‌م ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ دیسان بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ته‌قاندیان به ره‌و رووی خه‌ڵکی کوردستان ، وه‌ک چۆن له 1994 دیسان بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له قه‌ڵادزێ یه‌که‌م ته‌قه‌یان ئه‌نجامدا.
ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت له ترسنۆکی خۆی شه‌ڕی ئیستباقی بکات ، دیاره بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعوده ، ئه‌وه ئه‌وانن ده‌یانه‌وێت به‌زه‌بری تۆقاندن و تیرۆر چاوی خه‌ڵکی بترسێنن و ئینقلاب به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کوردستانه‌وه بکه‌نه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له 31ی ئابدا ، گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تۆمارکرد ، ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ جه‌ماوه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی بخاته مه‌ترسییه‌وه، که دیاره زۆر نزیک بۆته‌وه ،هه‌مان سیناریۆ ئه‌نجامده‌داته‌وه و ، هیچ دوو دڵییه‌ک ناکات له په‌ن بردن بۆ مالیکی و ده‌بابه‌کانی عه‌لاوی- نوجه‌یفی، تا رزگاریی بکه‌ن له چنگی خه‌ڵکی به‌شخوراوی کوردستان.. ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌بوو دادگایی بکرایا پاش ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه ، به‌ڵام ئۆباڵی ئه‌و به‌سزانه‌گایاندنه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی جه‌لال تاله‌بانی ، که ئێستا کلکی له‌گه‌ڵ کلی مه‌سعود گریداوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست