کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی‌ نێوه‌نگییریەکەی كه‌مال ره‌ووف لەگەڵ گۆڕاندا بە گاڵتەجاری دەزانێت

Sunday, 03/11/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، نێوندگیری‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ شاری‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ویستی‌ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ بدات.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌مال ره‌ئووفی کۆنە سه‌رنوسه‌ری‌ پێشووی‌ هاوڵاتی‌‌ و ئێستای‌ گۆڤاری‌ شار ویستی‌ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌ورێك ببینێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌یان پارتی‌ ئه‌و داوایه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌و به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌"په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پارتی‌‌ و گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ خراپ نییه‌، تاوه‌كو كه‌سێكی‌ وەک کەمال رەئوف بتوانێت بێتە پێشەوە و نێوه‌ندگیری‌ تێدا بكات".
سەرچاوەیەک لە نێو بزووتنەوەی گۆڕانیش، رایدەگەیەنێت، بە لای زۆربەمانەوە سەیربوو، کاتێک بیستمان کەمال رەئوف هاتۆتە لای کاک نەوشیروان و پێشنیاری لێکرد کە ببێتە نیوەندگیری، ئەویش قبوڵی کردووە، وەکو ئێمە بزانین کاک نەوشیروان زۆر بەلایەوە ئەم پێشنیارە گرنگ نەبوو بوو، قسەکەی کەمال رەئوفیشی بە جیدی وەرنەگربووە، نەشی دەزانی کە کەمال بە راستێتی و دەچێت سەفەری نێوەندگیری بۆ هەولیر دەکات، دەنا ئەگەر ئێمە کێشەیەکی گەورەی وامان لەگەڵ دەسەڵاتدا هەبێت کەسانی لێهاتووی خۆمان هەیە، چ لە ناو گۆڕان و چ لە دەرەوەی گۆڕان کە دەتوانن ئەو رۆڵە ببینن، ئێمە ناکۆکیمان لەگەڵ پارتییدا نییە تا بە کەسێکی وەکو کەمال رەئوف چارەسەر بکرێت، هەروەها کەمال رەئوف کەسێکی سیاسیی و ناسارو نییە تا بێت و ئەو رۆڵە ببینێت، لەبەر ئەوە من تێناگەم ئەو چۆن ئەم پێشنیارەی کردووە!؟
شایانی باسە كه‌مال ره‌ووف به‌ناوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كات‌ و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراواندایه‌ و "منیان ڕاسپاردووه‌ پێتانراگه‌یانم".
ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ كه‌مال ره‌ووف له‌ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بە گاڵتەوە گفتووگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت‌ و پاشان پارتی‌ به‌ کەمال رەئوف رادەگەیەنێت، کە ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا خراپ نییه‌ تاوه‌كو ئێوە بێن و نێوه‌ندگیری‌ تێدا بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە